ئاك پارتی ئیسلامی، چه‌ند كچێكی باڵاپۆشی ده‌ستگیركرد
14/11/2015 نوسەر: bzavpress

ئاك پارتی ئیسلامی، چه‌ند كچێكی باڵاپۆشی ده‌ستگیركرد



بەتۆمەتی کۆکرنەوەی هاوکاری و یارمەتی بۆ کەسانی هەژار و لێقەوماو، ئاک پارتی کە خۆی بە پارتێکی ئیسلامی دەزانێت هەستاوە بە دەستگیرکردنی ئافرەتانی سەرپۆش بەسەر و کەلەپچە کردنیان.
بۆ یەکەم جار لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاک پارتیدا کەلەپچە کرایە دەستی ئافرەتی سەرپۆش بەسەر!
تورکیا: بۆ یەکەم جار لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاک پارتیدا کەلەپچە کرایە دەستی ئافرەتی سەرپۆش بەسەر!
ناونیشانی دوایین پەلامارەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانی بێتاوان هەردوو شاری مانیسا و ئێسکی شەهر بوو. لەم ئۆپەراسیۆنانەدا کۆمەڵێک کەسی زۆر دەستبەسرکران ک خاوەن پیشەی جۆراوجۆرن و هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نیە. کەلەپچە کردنە دەستی ئافرەتە سەرپۆش بەسەرەکان کەسە نزیکەکانیانی گریاند.
هێزە ئەمنییەکانی مانیسا بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە ١٠/١١/٢٠١٥ کاتژمێر ٦ لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایە سەر ٣٥ ناونیشانی جیاواز و ٢٦ کەسیان دەسگیرکرد کە لە نێوانیاندا دکتۆر و پارێزەر و خاوەن کار و مامۆستا و بەڵێندەر هەیە.
لە کاتێکدا کە کەلەپچە دەکرێتە دەستی ئافرەتانی خێرخوازی سەرپۆش بەسەر لە لایەن پارتی دەسەڵاتداری تورکیاوە کە خۆی بە پارتێکی ئیسلامی لە قەڵەم دەدات بە تۆمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کەسانی لێقەوماو و هەژار لە سەرانسەری دنیادا، لە مانگی ٧ی ڕبردوودا لە کاتی دەسگیرکردنی سەرکردەیەکی گەورەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بە ناوی خالیس بایونجوک بێ ئەوەی کەلەپچە بکرێتە دەستی پەلكێشکرا بۆ دادگا!!
مەندەریس هرچینەر ،کە پارێزەرێکی بە ناوبانگی شاری مانیسایە و یەکێکە لە دەسگیرکراوەکان، لە کاتی دەسگیرکردنیدا وتی: "خۆدەرخستنی زاڵمەکان بەردەوامە، بەردەوام بن لە ئازاردانی خەڵکی بێتاوان. خۆدەرخستنی زاڵمەکان بەردەوامە."
لە چوارچێوەی هەمان ئۆپەراسیۆندا هێزەکانی پۆلیس پەلاماری بەشێکی ناوخۆیی تایبەتیاندا کە خوێندکارانی زانکۆی تێدا دەمێنێتەوە. کاتژمێر ٦ ی سەرلەبەیانی لە کاتێکدا کە خوێندکارەکان هێشتا لە خەو هەڵنەستابوون هێزە ئەمنییەکان بە ٧ سەیارەوە هەڵیان کوتایە سەر بەشە ناوخۆییەکە و دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین. هێزەکانی پۆلیس لە ژێر سەرینی خوێندکارەکاندا بە دوای نوسراو و بەڵگەدا دەگەڕان. لە کاتێکدا کە خوێندکارەکان خەریکی خۆئامادەکردنبوون بۆ تاقیکرنەوەکان پۆلیس هەستا بە پشکنینی هەموو کەلوپەل و پێداویستییەکانی خوێندکاران و دەستیگرت بە سەریاندا.
د.ع