15/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ینێ شه‌قامی سالم داده‌خرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌بۆنه‌ی مه‌راسیمی ساڵیادی دروستكردنی شاری سلێمانییه‌وه له سبه‌ینێوه شه‌قامی سالم به رووی شۆفێراندا داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌بۆنه‌ی مه‌راسیمی ساڵیادی دروستكردنی سلێمانییه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی شاری سلێمانی ده‌كاته‌وه، كه له كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی 16/11/2015 تا شه‌وی 18/11/2015 شه‌قامی سالم داده‌خرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "شه‌قامه‌كه له سێ ریانی ئه‌ندازیارانه‌وه تا به‌رده‌م گۆڕه‌پانی شه‌هید ئارام، واته به‌رده‌م هۆتێل سلێمانی پاڵاس به‌ربه‌ست ده‌كرێت به‌ڕووی شۆفێراندا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "ته‌نیا جموجوڵ له‌و شه‌قامه‌دا بۆ پیاده ره‌وانه".