ئه‌ندامێكی كورد، له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت به‌نیازه گۆڕانكاری بكات له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌دا، ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و داهاته‌كان ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: "حكومه‌ت به‌نیازه گۆڕانكاری بكات له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌دا، ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و داهاته‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر پێشنیازی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی".
راشیگه‌یاند: "لیژنه‌ی دارایی بڕیاڕیدا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا كه چاوه‌ڕێی حكومه‌ت ناكات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه".
وتیشی: "دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایدا گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت كات تێپه‌ڕێنێت و باری ئابووری زۆر خراپه، به‌ڵام ده‌توانیت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات".
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی لیژنه‌ی دارایی ئاشكراشی ده‌كات، "له‌نێو كوتله سیاسیه‌كاندا به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسا باس‌وخواس زۆره كه چۆن كێشه بۆ پشكی كورد دروست بكه‌ن".