ئه‌یاد جه‌ماله‌دین: بارزانی‌ ئاسایشی كورد ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌
15/11/2015 نوسەر: bzavpress

ئه‌یاد جه‌ماله‌دین: بارزانی‌ ئاسایشی كورد ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌


ئه‌یاد جه‌ماله‌دین یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی شیعه‌ له‌ عیراق داوا له‌ حه‌یده‌ر عیبادی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌كات پشت به‌ "حیكمه‌تی بارزانی" ببه‌ستێت بۆ پارێزگاریكردن له‌ سنوره‌كانی عیراق. ئه‌ویش دیاریكردنی سنوره‌كانه‌ به‌ خوێن!.

ئه‌یاد جه‌ماله‌دین له‌ كۆمێنتێكدا كه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ "مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: سنوره‌كان به‌خوێن دیاری ده‌كرێن، واته‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یه‌وێت سنوری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌ پاساوی جه‌نگی دژی داعش بونیات بنێت، ده‌شلێت: مه‌سعود بارزانی به‌و ره‌فتاره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كێتی عیراق و ئارامی ناوچه‌كه‌ ده‌كات و به‌ڵكو ئاسایشی كوردیش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

ئه‌وه‌ سه‌ركرده‌ شیعه‌یه‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ "حیكمه‌تی بارزانی" ئه‌وه‌یه‌ سنوره‌كان به‌ خوێن دیاری ده‌كرێن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق پشت به‌ حیكمه‌تی بارزانی ببه‌ستێت بۆ پارێزگاریكردن له‌ سنوره‌كانی عیراق.