حكومەتی عێراق هاوڵاتیانی هەرێم قەرەبوو دەكاتەوە
15/11/2015 نوسەر: bzavpress

حكومەتی عێراق هاوڵاتیانی هەرێم قەرەبوو دەكاتەوە


وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی 18 هەزار دەدات بە هەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان وەكو قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی فەوتاوی هەر چوار مانگی 9 و 10 و 11 و 12ـی ساڵی 2014.

"حسێن سەبری" رێكخەری نێوان وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێم و عێراق راگەیاندووە: "بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق، هەر ماددەیە‌ك بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش نەكرابێت، بە پارە قەرەبوو دەكرێتەوە.

وتیشی، بڕیاردراوە بڕی 18 هەزار دینار بدرێت بەهەر هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان ئەمەش وەكو قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی هەر چوار مانگی 9 و 10 و 11 و 12ـی ساڵی 2014.

حسێن سەبری راشیگەیاند كە ئاگادار كراونەتەوە كە بچن لە بەغدا و چەكی پارەی قەرەبووەكە وەربگرن و دوای گەیشتنی پارەكەیش بۆ بانكەكانی هەرێمی كوردستان، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەكەن.