15/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ یادی سلێمانی هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌ختیان كردووه و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 16ی تشرینی دووه‌می 2015 مه‌راسیمی هه‌فته‌ی یادی سلێمانی له بارودۆخێكی ئارام و بێ گرفتدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه 15-11-2015, له دیوانی قائیمقامیه‌ت لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ختیار عه‌بدواڕه‌حمان قائیمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی كۆبوویه‌وه و تێدا پلان و رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی یادی سلێمانی دانرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی رایگه‌یاند سبه‌ینێ دووشه‌ممه 16ی تشرینی دووه‌می 2015 بۆ به‌رزراگرتنی یادی 231 ساڵه‌ی بنیاتنانی سلێمانی، زنجیره‌یه‌ك چالاكی له چه‌ند شوێنێكی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ووتیشی: له رووی ئه‌منیه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاولاَتیان له بارودۆخێكی ئارام و بێ گرفتدا به‌شداری له چالاكییه‌كاندا بكه‌ن.
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌موو داموده‌زگا حكومییه‌كان ئه‌ركی گرنگیان پێ سپێردراوه و مه‌به‌ستیانه هه‌فته‌ی یادی سلێمانی به باشترین شێوه و به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌كه له ئاست مێژوو پێگه‌ی گرنگی شاری سلێمانیدا بێت .