نوێترین زانیاری‌ له‌ باره‌ی‌ ره‌وشی‌ قه‌زای‌ خورماتووه وە
15/11/2015 نوسەر: bzavpress

نوێترین زانیاری‌ له‌ باره‌ی‌ ره‌وشی‌ قه‌زای‌ خورماتووه وە


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ قه‌زای‌ خورماتوو رایده‌گه‌ینێت، دۆخی‌ قه‌زای‌ خورماتوو له‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌ و رێكه‌وتن له‌ نێوان كورد و شیعه‌دا كراوه‌.

فاروق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ قه‌زای‌ خورماتوو رايگه‌یاند: " به‌پێی رێكه‌وتنی‌ نێوان كورد و شیعه‌، هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان ده‌پارێزێت و چه‌كداره‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیش سه‌رقاڵی‌ پاراستنی‌ گه‌ڕه‌كه‌ توركمان نیشنه‌كان ده‌بن.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا دۆخی‌ ئه‌منی‌ قه‌زاكه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵدایه‌ و مه‌ترسی له‌ ئارادانیه‌.

له‌باره‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی، كه‌ هاتونه‌ته‌ نێو قه‌زای‌ خورماتوو، به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ خورماتوو وتی‌:" ئه‌و هێزه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ "به‌در"ن و ئه‌و رێكخراوه‌ش به‌ ئاشكرا رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ نیازی‌ ئه‌وه‌یان نیه‌ له‌ گه‌ڵ گه‌لی‌ كوردا شه‌ڕ بكه‌ن و ته‌نها بۆ پاراستنی‌ گه‌ڕه‌كه‌ توركمان نشینه‌كان و جێبه‌جێكردنی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ هاتوون.