له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا، كۆمپانیای ئێڵً جی ئه‌لكترۆنیكس له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌كادیمیای ئێڵ جی-ی بۆ ئه‌لكترۆنییات دامه‌زراند.
له یه‌كێك له باره‌گاكانی خۆی له شاری هه‌ولێر، كۆمپانیای ناوبراو دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌كادیمیایه‌ی راگه‌یاند به مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵێك كه‌س به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كه بتوانن ئامێره‌كانی ئه‌و برانده به تایبه‌تی سپلیت چاك بكه‌نه‌وه.
له 21ی مانگی رابردوودا ئه‌م خوله ده‌ستی پێكرد و زیاتر له 20 راوێژكار و مامۆستا و خاوه‌ن پڕۆژه به‌شدارییان تێدا كرد و به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی وانه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ پێشكه‌ش ده‌كرێت و رۆژانه 4 كاتژمێر وانه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه و تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م درێژه ده‌كێشێ.
"حوسام ئیبینی" به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكیی ئێلً جی ئه‌لكترۆنیكس رای گه‌یاند: "كۆمپانیای ئێمه پێشه‌نگه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاریكردنی هاووڵاتییان، به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌وپێیه‌ی كه بتوانێت زۆرترین ره‌زامه‌ندی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت".
جێی باسه ئێڵ جی ئه‌لكترۆنیكس كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره باره‌گای سه‌ره‌كیی له شاری هه‌ولێره و چه‌ندین بریكاری سه‌ره‌كیی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و عێراقدا هه‌یه.