15/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆچی سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە؟
بەدواداچون
بەشی یەکەم
سلێمانی لەمێژوی خۆیدا چەندین نازناوی وەرگرتوە، وەلێ تەنها سێ نازناو توانیویەتی بەسەرمەدی لەسەر زار و رای گشتی بمێنێتەوە ئەوانیش:
ـ شاری هەلمەت و قوربانی کەلەلایەن کامەران موکری شاعیر ئەم نازناوەی پێدراوە.
ـ شارە حەیاتەکە لەلایەن مام جەلالەوە ئەم نازناوەی پێدرا.
ـ پایتەختی رۆشنبیری کەلەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ئەم نازناوەی پێدرا.
ئەوەی لەم بەدواداچونە رۆژنامەوانییە دەمانەوێت بگەینە دەرەنجام مێژوو و جوگرافیا و بابەتەکانی دیکەی تایبەت بەسلێمانی نیە، بەلکو بەدوادچونێکی مێژو و ئێستای فرە رەهەندە، تالەو رێگەیەوە بگەینە ئەو وەلامەی بۆچی سلێماینی پایتەختی رۆشنبیرییە؟
۱. لەروانگەی دامەزراوەکان:
پاش کۆتایهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم چەمکی (ناسیۆنالیستی) گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لەرۆژهەلاتی ناوراست.
لەم پێوەندەدا دەیان کۆمەلە و رێکخراو و حیزب بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە نەتەواییانە دروست بوون.
لەشاری سلێمانی لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەم کۆمەلە و رێکخراو و حیزبانە دامەزراون کەلەخوارەوە ئاماژەمان پێداون ئەمە جگە لەوەی بەدەیان پارتی دیکە یان بەبەشداری کارای تاکی سلێمانی وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دامەزراوە یان لەلایەن هاولاتی سلێمانی و لەدەرەوەی سلێمانی دامەزراوە وەک بزوتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان.
ئەگەر بەراوردێکی کۆی ئەو دامەزراوانە بکەین کەلەدوای دامەزراندنی عێراق لەپارێزگا جیاوازەکانی دامەزراون ئەوا بێ دوو دلی سلێمانی پشکی شێری بەردەکەوێت دوای بەغدای پایتەخت.
بونی ئەم ژمارە زۆرە دەلاتە لەرۆحی زیندوی ئەم شارە جگە لەمانا رۆشنبیریەکەی کەهەر دامەزراوەیەکی لەم جۆرانە لەکۆمەلگەیەکی رۆشنبیر و مونەوەرەوە دروست دەبێت.
ناوی کۆمەلە و رێکخراو و پارتە سیاسیەکان:
1. کۆمەلەی کوردستان لەسالی ۱۹۲۲ لەلایەن مستەفا پاشا یامولکی دامەزراوە.
2. کۆمەلەی بەرگری نیشتیمانی لەسالی ۱۹۲۲ لەلایەن کۆمەلێک بازرگان و رۆشنبیر دامەزراوە.
3. کۆمەلەی زەردەشتی لەسالی ۱۹۲٦ لەلایەن ئیسماعیل حقی شاوەیس دامەزراوە.
4. کۆمەلەی زانستی کوردان لەسالی ۱۹۲٦ لەلایەن کۆمەلێک نیشتیمان پەروەرەوە دامەزراوە.
5. کۆمەلەی راپەرین و تەرەقی کوردستان لەسالی ۱۹۲۷ لەلایەن کۆمەلێک نیشتیمان پەروەر و رۆشنبیر دامەزراوە.
6. کۆمەلەی ئافرەتانی کورد لەسالی ۱۹۳٠ لەسەر دەستی حەپسەخانی نەقیب دامەزراوە.
7. پارتی ئیسلامی کورد لەسالی ۱۹۳٤ لەلایەن عەبدولا بەگ دامەزراوە.
8. کۆمەلەی فیدائی لەسالی ۱۹۳٥ لەلایەن حەمە ئاغا عەبدورەحمان دامەزراوە.
9. کۆمەلەی چاکسازی کوردی لەسالی ۱۹۳٦ لەسلێمانی دامەزراوە.
10. کۆمەلەی برایەتی لەسالی ۱۹۳۸ لەلایەن شێخ لەتیفی شێخ مەحمود دامەزراوە.
11. کۆمەلەی ئازادی کورد لەسالی ۱۹۳۸ لەسلێمانی دامەزراوە.
12. حیزبی هیوا لەسالی ۱۹۳۹ لە لایەن رەفیق حیلمی دامەزراوە.
13. کۆمەلەی ژیانەوەی کورد لقی سلێمانی لەسالی ۱۹٤۲ لەلایەن عەبدورەحمان زەبیحی دامەزراوە.
14. کۆمەلەی هاوار لەسالی ۱۹٤٥ لەلایەن رەشید مەلا عەلی دامەزراوە.
15. یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەسالی ۱۹٥۲ دامەزراوە.
16. یەکێتی قوتابیانی ئاینی لەسالی ۱۹٥۳ لەلایەن محەمەدی مەلا کەریم دامەزراوە.
17. کۆمەلەی پیاوانی ئایینی ئازاد لەسالی ۱۹٥۸ دامەزراوە.
18. پارتی کاژیک لەسالی ۱۹٥۹ دامەزراوە.
19. پارتی سەربەخۆی دیموکراتی کوردستان لەسالی ۱۹٥۹ دامەزراوە.
20. کۆمەلەی رەنجدەرانی کوردستان لەسالی ۱۹۷٠ دامەزراوە.
21. کۆمەلەی جیهادلەسەرەتای هەشتاکان لەلایەن مەلا ئەمینی جیهاد دامەزراوە.
22. ئالای شۆرش لەسالی ۱۹۸٤ لەلایەن مەلا بەختیار دامەزراوە.
23. بزوتنەوەی رابیتەی کورد لەسالی ۱۹۸٤ لەلایەن شێخ محەمەدی بەرزنجی دامەزراوە.
24. پارتی یەکبون و برایەتی تورکمان لەسالی ۱۹۹۲ دامەزراوە
25. حیزبی شیوعی کوردستان لەسالی ۱۹۹۳ لەلایەن کەریم ئەحمەد دامەزراوە.
26. حیزبی شیوعی کرێکاری لەسالی ۱۹۹۳ لەلایەن ئەمجەد غەفور دامەزراوە.
27. یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەسالی ۱۹۹٤ لەلایەن سەلاحەدی بەهادین دامەزراوە.
28. پلاتفۆرمی نەتەوەیی کورد لەسالی ۱۹۹۷ دامەزراوە.
29. یەکێتی نەتەوەیی کوردستان لەسالی ۱۹۹۸ دامەزراوە
30. پارتی هاوپەیمانی فەیلی ـ گەرمیانی لەسالی ۱۹۹۸ دامەزراوە.
31. حیزبی یەکگرتوی دیموکراتی کوردستان لەسالی ۱۹۹۸ دامەزراوە.
32. پارتی نەتەوەی کوردستان لەسالی ۲٠٠٠ دامەزراوە.
33. کۆمەلی ئیسلامی لەکوردستان لەسالی ۲٠٠۱ لەلایەن عەلی باپیر دامەزراوە.
34. جوندول ئیسلام لەسالی ۲٠٠۱ لەلایەن وریا هەولێری دامەزراوە.
35. پشتیوانانی ئیسلام لەسالی ۲٠٠۱ لەلایەن مەلا کرێکار دامەزراوە.
36. پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان لەسالی ۲٠٠۲ لەلایەن فایەق گولپی دامەزرا.
37. بزوتنەوەی گۆران لەسالی ۲٠٠۹ لەلایەن نەوشیروان مستەفا دامەزرا.
تێبینی: مەبەست لەسلێمانی ناوەندی شار نییە بەلکو یەکە کارگێرییەکەی پارێزگای سلێمانیم مەبەستە.