عه‌بادی ئاماده‌یه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بكات
16/11/2015 نوسەر: bzavpress

عه‌بادی ئاماده‌یه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بكات


جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی ئاماده‌یه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بكات تا پێكه‌وه‌‌ و به‌هه‌مووان بیر له‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بكرێته‌وه‌.

ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رابگه‌یاند: "دوێنێ‌ 15ی تشرینی دووه‌می 2015، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كۆبووینه‌وه‌ و باسی‌ كێشه‌ داراییه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدامان كرد".

 وتیشی‌: "عه‌بادی رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌یه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بكات تا پێكه‌وه‌ ‌و به‌هه‌مووان بیر له‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بكه‌ینه‌وه‌".

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق باسی‌ له‌ كێشه‌كانی‌ خورماتوو كرد و وتی‌: "حه‌یده‌ر عه‌بادی خۆی له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی خورماتوو".

 ئارام شێخ محه‌مه‌د ئاشكراشی كرد هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی دارایی ‌و نه‌وت ‌و پلاندانان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌بن بۆ روونكردنه‌وه‌ی بڕگه‌ جیاجیاكانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2016ی عیراق.