16/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەیاننامەی ژمارەیەک کونسوڵی وڵاتان لەبارەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان
شاندی یەکێتی ئەوروپا و کونسوڵی دەوڵەتە ئەندامەکانی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوایان جارێکیتر لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە نەوت و دابەشکرنی بودجە تێهەڵچێتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە کونسوڵەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بودجەی ٢٠١٦ لە پرۆسەی پەسەندکردندایە و پێشتر حکومەتی ناوەندی ڕەوانەی پەرلەمانی کردووە، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکرێت کە جارێکی تر لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە نەوت و دابەشکرنی بودجە تێهەڵچێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، وەك بەشێك لەو تێهەڵچونەوەیە شاندی یەکێتی ئەوروپا و سەفارەتەکانی دەوڵەتە ئەندامەکانی یەکێتی ئەوروپا هانی شەفافیەت و کراوەیی دەدەن لە بڵاوکردنەوەی داتا راستەقینەکانی داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان لە هەرێم.
بەپێی بەیاننامەکە، شاندی یەکێتی ئەوروپا و کونسوڵی دەوڵەتە ئەندامەکان لە یەکێتی ئەوروپا پشتگیری سەروەری هەرێمی کوردستان دەکەن و داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن بۆ چارەرسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان پەنا بەرنە بەر گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، هەروەها بە توندیش ئیدانەی پەلاماردانی بنکەی حزبەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و رۆژنامەنوسان دەکەن.
دوێنێ یەکشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، کونسوڵی وڵاتانی پۆڵەندا، هەنگاریا، هۆڵەندا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ڕۆمانیا بە سەرپەرشتی کونسوڵی هۆڵەندا لەگەڵ لایەن سیاسییەکانی هەرێم کۆبووبەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی هەرێم.