ئه‌ی خه‌م
16/11/2015 نوسەر: bzavpress

ئه‌ی خه‌م


ئه‌ی خه‌م ! له‌و ساته‌ی  كه‌ تۆ ئه‌ناسم
هـه‌رده‌م گـۆشه‌گیر, مـات و  كه‌ساسـم
گه‌لێ فـرمێسـكت ڕژانـد  له‌ چـــاوم
ده‌میـَكه‌ تـــۆ هـه‌ی  له‌ نێـو هه‌ناوم

دڵنیام ئه‌ی خه‌م  تـۆ  هه‌رله‌ گه‌ڵمـای 
تا رۆژی مه‌رگم   تـۆ   هه‌ر له‌  دڵمـای
ئه‌زانم  ناڕۆی   هـه‌ر گیزاو  هـه‌رگیز
ڕه‌نگـت زه‌رد كـردم  وه‌ك گه‌لاَی پـایز

به‌چه‌شنی شـه‌ونم  ئه‌شـكـم ده‌ڕێـژی
تالاَوی ژیـنـم , تـــۆ  پـێ ده‌چێـژی
هـه‌تـا  ئه‌و ڕۆژه‌ی   ئـاوێته‌ی گــڵـم
تـۆ هــه‌ر میـوانـی   لـه‌ مـاڵی دڵـم