17/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەڕێوبەرى سى ئاى ئەى: ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی "تیرۆرستی" بۆسه‌ر واشنتۆن هه‌یه
جۆن برێنان، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا CIA ڕایگه‌یاند، كه ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش به‌جدی وه‌رده‌گرن و ئاماده‌كاری پێویستیشیان كردووه، به‌ڵام ڕه‌تیكرده‌وه له ئێستادا ئه‌و هەڕهشهیه ڕووبدات به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان ئه‌وه پشت‌راست ناكانه‌وه كه له‌م نزیكانه‌دا شتی وا ڕووبدات.
به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مریكا له گفتوگۆیه‌كی دا له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی له واشنتۆن ڕایگه‌یاند، كه داعش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هێرشكردن بۆسه‌ر وڵاتانی خۆراوا وه لهناوهشدا ئه‌مریكا، راشیگه‌یاند كه هێرشكردن بۆ سه‌ر پاریس به‌شێكی په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی زانیاری هه‌واڵگرییه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكیشی په‌یوه‌ندی به سروشتی هه‌ڕه‌شه‌ی "تیرۆرستی"یه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا و وڵاتانی تر هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و چاره‌سه‌ركردنی پرسی سووریا هه‌یه، كه بووەته ناوه‌ندێك بۆ ڕاهێنانی "تیرۆرستان".
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داعش هەڕەشەی ئەوە لە ئەمریکا کرد، کە هێرش دەکەنە سەر واشنتۆنی پایتەختی ئەو وڵاتە.
ماڵپەڕی CNNی ئەمریکی ئەمڕۆ ١٦/١١/٢٠١٥ گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا ئەندامانی داعش باس لە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی پاریس دەکەن و هاوکات هۆشداریش دەدەنە ئەمریکا لە ئەنجامدانی هێرش بۆسەر واشنتۆن.
لە گرتەکەدا ئەندامەکەی داعش دەڵێت ''هۆشداری دەدەینە ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە هێرشکردن بۆسەرمان، بەڵێن بێت کە هەمان شت کە لە پاریس ڕوویدا بەسەر ئەوانیشی بێنین، وەک چۆن هێرشمان لە پاریس ئەنجامدا، هێرش بۆسەر ئەمریکا لە واشنتۆن ئەنجام بدەین".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەو ١٥/١١/٢٠١٥ فڕۆکە جەنگییەکانی فەڕەنسا چەندین هێرشی ئاسمانییان بۆسەر داعش لە شاری ڕەقەی سوریا ئەنجامدا، کە داعش بە پایتەختی خۆیی دەزانێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی هەینی ١٣ی تشرینی دووەی ٢٠١٥، حەوت چەکدار لە شەش شوێنی جیا لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا هێرشیان ئەنجام دا، کە یەکێکیان لە هۆڵی کۆنسێرتی باتاکلان بوو.
لەو حەوت چەکدارە هێرشبەرە، ٦ کەسیان بەشێوەی خۆکوژی خۆیان کوشتووە و و لەو شەش کەسەش کە خۆکوژییان کردووە دوو کەسیان لە نزیک یاریگای نێودەوڵەتیی پاریس خۆیان تەقاندبووە.
یەکێک لەو کەسە چەکدارانە هەڵهاتووە و لە ئێستادا پۆلیسی فەڕەنسا و پۆلیسی نێودەوڵەتی لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو چەکدارە هەڵهاتووەدان.
بەهۆی سەرجەم هێرشەکانیشەوە، ١٢٩ کەس کوژران و ٣٥٢ کەسیش برینداربوون، کە بارودۆخی تەندروستیی ٩٩ کەس لە بریندارەکان لە مەترسیدایە.
لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ نزیکەی ٢٠ وڵات هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییان بە فەرماندەیی ئەمریکا بۆ بۆردومانی چەکدارەکانی داعش پێکهێناوە، تا ئێستا نزیکەی ٦٠ وڵات چوونەتە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە.
هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر داعش لە عێراق دەستپێکرد. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤دا هێرشەکانیان بۆ سەر داعش لە سووریا دەستپێکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە بەردەوامی بنکە و بارەگای چەکدارەکانی داعش لە سووریا و عێراق بۆردومان دەکەن و بەو هۆیەوە زیانی بەرچاویان بەرکەوتووە.