17/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كارمه‌ندانی پۆلیسی گه‌رمیان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووداوی نه‌خوازراو له ئه‌گه‌ری روودانی لافاودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ره‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
رائید عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رايگه‌یاند:" له‌سه‌عات 12:30 ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16 ی تشرینی دووه‌می 2015 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی هه‌تا كاتێكی نادیار له ئاماده‌باشی و ئێشكگرتندا بن" .
وتیشی، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان وه‌كو ئاماده‌كارییه‌كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه له ئه‌گه‌ری روودانی لافاودا دروستده‌بن.
جێی باسه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاوه‌وه هاوڵاتییه‌ك له سنووری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا به‌هۆی لافاوه‌وه خنكا و ئاو چووه خانووی ده‌یان هاوڵاتی و زیان به‌ر ده‌یان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و مه‌ڕ و ماڵاتی ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كه‌وت.