وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت، تا ئێستاش واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر دیاری نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتوه، ئه‌مڕۆ موچه‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی‌و هێزی ئاماده دابه‌شكراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌شی كه سایتی SNN له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستی كه‌وتون، بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه موچه‌ی مانگی ئابی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش بكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئێستا موچه‌ی مانگی هه‌شتی ته‌نها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و ده‌زگای گشتی ئاسایش، فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی‌و هێزی ئاماده دابه‌شكراوه، تا ئێستاش واده‌ی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێم دیارینه‌كراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر (مه‌دینه ئه‌یوب) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایدایه، ئه‌م هه‌فته‌یه موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كات، كه بریتین له‌وه‌زاره‌ته‌كانی (په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان، ناوخۆ‌و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چه‌ند وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌یه‌كی دیكه).