17/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی قاسمی سوله‌یمانی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
دوای بلاَوبونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك كه گوایه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودسی سوپای پاسداران له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له نزیك حه‌له‌ب كوژراوه ، سوپای پاسداران ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ره‌ت كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌مانه هه‌مووی پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاكانی ئیسرائیله .
ڕۆژی شه‌ممه وێب سایتی (دبكا) كه له بیت المقد‌س چاپ ده‌كرێت و تایبه‌ته به شی كردنه‌وه‌ی ڕووداوه سیاسی و ئه‌منییه‌كان ، هه‌واڵێكی بلاَو كرده‌وه كه به‌پێی سه‌رچاوه نزیك و تایبه‌ت به شۆڕشگێره سورییه‌كان ده‌نوسێت كه گوایه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودسی سوپا له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نزیك خۆرهه‌لاَتی حه‌له‌ب كوژراوه . هه‌رچه‌نده شتێكی زیاتری له‌م باره‌یه‌وه نه‌نوسی بوو ، به‌لاَم ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی دیكه پشت ڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه .
دوای بلاَو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه (ڕه‌مه‌زان شه‌ریف) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی سوپا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئێرنا ، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه قاسم سوله‌یمانی ته‌ندروسی باشه و هیچ كێشه‌یه‌كیشی نییه .