عەدنان عوسمان: ئەم سەنگەر گرتنە لە نەوشیروان مستەفا هەوڵێکی نەزۆکی هەندێک تاقمە
18/11/2015 نوسەر: bzavpress

عەدنان عوسمان: ئەم سەنگەر گرتنە لە نەوشیروان مستەفا هەوڵێکی نەزۆکی هەندێک تاقمە


 پێش چەند مانگێک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی‌ هەرێمی‌ کوردستان سەردانی سلێمانی كرد. لەو سەردانە خێراییەدا تەنها چاوی مام جەلال و کەسوکارەکەی دەکەوێت و یەکسەر دەگەڕێتەوە بارەگای خۆی لە پیرمام.

عه‌دنان عوسمان په‌رله‌مانتاری‌ خولی‌ پێشووی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران،ئه‌و كات وتارێكی‌ نوسی‌ له‌باره‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ بۆ لای‌ تاڵه‌بانی‌ به‌ ناونیشانی‌"  ئەو یەک سەعاتەی کوردستانی هەژاند" لە لایەن هەندێک نوسەرو رۆژنامەنوسى پارتی يەوە زۆر به‌ توندی‌ وه‌لامی‌ ناوبرادرایه‌وه‌ کە گوایە وتیه‌تی‌ ئەسڵی کێشەکان ئەوەیە مەسعود بارزانی‌ و نەوشیروان مسته‌فا چایەکیان پێکەوە نەخواردۆتەوە.

له‌ په‌یچی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبووك له‌ باره‌ی‌ وتاره‌كه‌ی‌ رابردووی‌ وه‌لاَمی‌ پارتی‌ ده‌ده‌اته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ئەو وتارە لەسەرەتای مانگی هەشتی ئەمساڵدا نوسرابوو، دیارە پێشبینیەکانی من لەو بارەیەوە بەداخەوە هاتنە دی و ئێستاش ئەبینین ئەو سیاسەتی خۆبەگەورە زانین و حسابنەکردن بۆ لایەنەکانی تر خودی پارتی توشی چ گێژاوێک کردووە.

ده‌شڵێت:پارتی ماوەیەکە هەڵمەتێکی گەورەی بەڕێ خستوە کە گوایە نەوشیروان مستەفا کەسێکی ئینفعالی و توندرەوەو لەو بارەوە هەم خۆپیشاندنەکان و هەمیش تۆمارە دەنگیەکان بە نمونە دێننەوە، ناوبەناویش ئاماژەیەک بە مەسەلەی چاخواردن و نەخوارندەکەش دەکەن!!.بێ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە نەوشیروان مستەفا، سەرباری ئەوەی سەرکردەیەکی سیاسی کارامەیە،
 لەهەمانکاتدا خاوەن کاریزمایەکی بەهێزیشە. مرۆڤ دەکرێ حەزی لە دیوە سیاسیەکانی نەبێت بەڵام ناتوانێت وەک رۆشنبیرێکی گەورە فەرامۆشی توانا گەورەکانی بکات. دەشێ رەفتارە حزبیەکانیمان هەندێ جار بە دڵ نەبێت ،
 بەڵام ناکرێت چوارچێوە عەقڵیە مەوسوعەییەکەی نادیدە بگیرێت. ئەم سەنگەر گرتنە لە نەوشیروان مستەفا هەوڵێکی نەزۆکی هەندێک تاقمە بۆ داپۆشینی ئەسڵی کێشەکان لە کوردستاندا کە لە بناغەدا لەسەر شەرعییەت وبەدامەزراوەییکردن و رێزگرتنە لە عورفی دەستاودەست کردنی دەسەڵات نەوەک موجامەلات و خاترێنەو بە موقەدەس پێشان دانی سەرکردەکان. نەوشیروان مستەفا لەو بارەوە دەشێ بە قوتابخانەیەکی گەورەی سیاسی سەیر بکرێت کە هیچ جۆرە سازشێک لەسەر قەناعەتەکانی ناکات. ئەو کاری سیاسی ورد و بە بەرنامەی خۆی دەکات نە لەسەر بنەمای رق و کینەو نە موجامەلەو سات و سەودا. دێواندنی کاک نەوشیروان لە لایەن راگەیاندنی پارتیەوە تەنها لە پای سەقامگیری و ئیستقامەتی سیاسی و پێداگرییەتی لەسەر بنەما راستەقینەکانی بزوتنەوەکەی دوور لە ویسایەی ئەم و ئەو.