18/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌ست به په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام په‌خشی به‌رنامه‌كانی ڕاگرت ، وابڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیك دا ده‌ست به په‌خشی به‌رنامه‌كانی بكاته‌وه .
فاروق عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یس بووك ئیشاره‌ی به‌وه داوه كه ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی هه‌یكه‌لی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ .
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه خاوه‌نی چه‌ند ڕاگه‌یاندنێكی بینراو و بیستراو و خوێنراوه ، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سیاسی حزبه‌كه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌م ڕاكهیاندراوانه كۆده‌كرێنه‌وه له تۆڕێك به‌ناوونیشانی (تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ) ، هه‌ر له‌م چوارچێوهشهوه كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بۆ ماوه‌یه‌ك په‌خشی به‌رنامه‌كانی ڕاگرت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر و له‌ژێر چه‌تری ئه‌و میدیایه ده‌ست به په‌خشه‌كانی بكاته‌وه .
ده‌قی نوسینی فاروق عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی به‌م جۆره‌یه :
سوپاس بۆ خوای گه‌وره دواجار چاوهڕوانیهكان كۆتایی هاتن ، ئه‌مڕۆ له‌خزمه‌ت جه‌نابی ئه‌میر و ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌پێك هاته‌ی هه‌یكه‌لی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ گه‌شتینه بڕیاری كۆتایی ، هیوادارم بڕیاره‌كه له‌ئاست چاوه‌ڕوانی دۆستان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دابن به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش بۆ كادیران و میداكارانی كۆمه‌ڵ مایه‌ی په‌سه‌ندیان بێت، له‌پێناوی سه‌ركه‌وتن داوای كۆمه‌ك و پشتیوانی له‌خوا ده‌كه‌م وههرتێبینیهكیش كه‌له‌سه‌ر پێكهاته‌ی تۆڕهكهلای ههربرایهك دروست ده‌بێ هیوادارم متمانه‌یان به‌قیاده‌ی خۆیان هه‌بێ كه‌چی باش بێت ئه‌وه‌ده‌كه‌ن و دیاره من بۆخۆم ئهومتمانهیهم هه‌یه بۆسه‌ره‌وه به‌تایبه‌ت به‌جه‌نابی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ...
خوایاربێ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك دا به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ برایان ده‌ست به‌كاره‌كان ده‌كه‌ین .....