18/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای پاسداران گروپێكی سه‌ر داعشی له كرماشان ده‌ستگیر كرد
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند كه گروپێكی تیرۆریستی سه‌ر به ڕیكخراوی داعش ، له شوێنه سنوریه‌كانی پارێزگای كرماشان له‌گه‌ڵ وولاَتی عێراق ده‌ستگیر كردووه .
سوپای (نه‌بی ئه‌كره‌م)ی پارێزگای كرماشان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بلاَو كرده‌وه كه ئه‌م ده‌ستگیریه به‌درێژایی چه‌ند ڕۆژی پێشوو ئه‌نجام دراوه . ئه‌م ههوالاَنه له كاتێكدا بلاَو ده‌بنه‌وه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته گروپی تیرۆریستی داعش چه‌ند هێرشێكی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام داوه .
به‌پێی هه‌واڵه‌كان سوپای پاسدارانی كرماشان به هاوكاری ڕێكخراوه ئه‌منییه‌كان و كار كردنی به‌رده‌وام و وورد له‌سه‌ر رووداوه‌كان له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه‌یان ده‌ستگیر كردووه . له ڕاپۆرتهكاندا ئیشاره‌ت به بریندار یان كورژرانی هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌م گروپه‌ی سه‌ر رێكخراوی داعش نه‌كراوه ، بهلاَم ئه‌وه هه‌یه كه له ئه‌نجامدا ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی .
ڕۆژێك پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م ده‌ستگیركردنه ،به‌همه‌ن ره‌یحانی ، فه‌رمانده‌ی سوپای پارێزگای كرماشان ڕایگه‌یاندبوو : چه‌ند گروپێك له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كه دوو ساڵ پێش ئێسته سه‌رقاڵی كرده‌وه بوون له‌لایه‌ن سوپا و وه‌زاره‌تی ئیتلاَعات ده‌ستگیر كراون . ئه‌و فه‌رمانده‌یه راشیگه‌یاند كه ئه‌م گروپانه سه‌رقاڵی ڕاگێشانی هێزی داعشی بوون و دواتر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وولاَتیان بكه‌ن .