19/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و نوسینگه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه
به فه‌رمانی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆسته و گه‌یاندن و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گواستنه‌وه له هه‌ڵه‌بجه و نوسینگه‌ی كه‌شناسی له هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی كرایه‌وه.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه، هاتووه:" هێنایه كایه و دامه‌زراندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ك به‌ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه وه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسنی و ترام وای ده‌به‌سترێته‌وه.
هه‌روه‌ها هاشتووه:"به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو نوسینگه‌كانی گواستنه‌وه له سنوری جوگرافیایی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوبراو.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆسته و گه‌یاندنی هه‌ڵه‌بجه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆسته و گه‌یاندنی/سلێمانی وهبوونی به بهڕێوبهرایهتییهكی سه‌ربه‌خۆ و به‌ستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆسته و گه‌یاندن له دیوانی وه‌زاره‌ت.
یه‌كێكی دیكه له بڕیاره‌كانی وه‌زیری گواستنه و گه‌یاندن كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌ك به‌ناوی نوسینگه‌ی كه‌شناسی بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌ڵه‌بجه وه به‌ستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی.
وه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو نوسینگه‌كانی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌سنوری جوگرافیای پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه به نوسینگه‌ی ناوبراو.
ئه‌م بڕیارانه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به سێ نوسراو له به‌رواری 19-11-2015 به ژماره‌كانی 4065،4066،4067 ده‌رچوون.