20/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌خورماتوو له‌كورد ده‌كرێـن.. هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت پێویسته كێشه‌كانی قه‌زای خورماتوو به‌گفتوگۆو دانوستان چاره‌سه‌ربكرێن نه‌ك به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن.
موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی مسته‌فا هادی توركمانی به‌رپرسی ره‌وتی سه‌در له‌خورماتوو دایه‌وه، له‌باره‌ی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد له‌كێشه‌ی خورماتوو به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له‌كورد كردووه‌و ئێستا هه‌ر خۆیان له‌گه‌ڵ كورددا دانیشتوون و گفتوگۆده‌كه‌ن.
توركمانی له‌كۆتایی نامه‌كه‌یدا داوای راو هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌دری كردووه له‌باره‌ی كێشه‌ی خورماتوو، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌در بهدهسخهتی خۆیی و لهسهرنامهكه وه‌ڵامی ئه‌و به‌رپرسه توركمانهی ره‌وته‌كه‌ی داواتهوهو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئاڵۆزی و تێكچوونی بارودۆخی خورماتوو نه‌فه‌سی تایفی و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و كورتبینی له‌پشته‌وه‌یه.
موقته‌دا سه‌در ره‌خنه له‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گرێت كه هه‌ڕه‌شه له‌كورد ده‌كه‌ن له‌خورماتوو و داوا ده‌كات كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێن.