20/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ی گه‌نمه‌شامی به‌رھه‌م ده‌ھێنن
كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ به‌رھه‌می گه‌نمه‌شامی جوتیارانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێته‌وه، وه‌زیری كشتوكاڵی ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت، ھه‌موو كارئاسانییه‌ك ده‌كه‌ین تا جوتیارانی ھه‌رێمی كوردستان بتوانن به‌رھه‌مه‌كه‌یان به باشترین نرخ بفرۆشن.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی كرد له د. رازی مه‌ھدی ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌یت نه‌ھره‌ین كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵه له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری.
له میانی دیداره‌كه‌دا، باس له مه‌به‌ستی سهردانهكهكرا كه كۆمپانیای ناوبراو پێشنیاری كردووه به‌رھه‌می گه‌نمه‌شامیی جوتیارانی كوردستان بكڕێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای (بیت نھرین) ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تاییان پیشانداوه تا به‌رھه‌می گه‌نمه‌شامی جوتیارانی ھه‌رێمی كوردستان بكڕنه‌وه.
لای خۆشییه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازی له‌و ھه‌نگاوه كرد‌و دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌ده‌كات و ره‌وانه‌ی كۆمپانیای ناوبراوی ده‌كات تاكو دواتر گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و له كۆتاییشدا به سوودو قازانجی جووتیارانی كوردستان بشكێته‌وه به تایبه‌تیش ئه‌و جووتیارانه‌ی كه گه‌نمه‌شامی به‌رھه‌م دێنن.