20/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چەند فڕۆكەیەكی جەنگی لە ئاسمانی هەڵەبجە سوڕانەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چەند فڕۆكەیەكی جەنگی لە ئاسمانی پارێزگایی هەڵەبجەدا دەسوڕانەوە.
كاتژمێر شەش و سی خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ نزیكەی چوار فڕۆكەی سەربازی لە ئاسمانی هەڵەبجەدا دەسوڕانەوە و تاوەكو ئێستاش نازانرێت ئەو فڕۆكانە سەر بە چ وڵاتێكن.
سوڕانەوەی ئەم فڕۆكە سەربازییانە دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو چەند فڕۆكەیەكی ئەمریكی گەیشتنە كەناراوەكانی ئوردن بۆ زیاتر كردنی هێرشە ئاسمانییەكانیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە عێڕاق و سووریا.
بزاڤ پرێس پەیوەندی كرد بە لایەنی پەیوەندی دارەوە بەڵام بە بیانووی نەبوونی زانیاری نەیانتوانی قسە بكەن.