هەڵەبجە..ڕووداوێكی‌ هاتووچۆ ڕوویدا و قوربانیش هەیە
20/11/2015 نوسەر: bzavpress

هەڵەبجە..ڕووداوێكی‌ هاتووچۆ ڕوویدا و قوربانیش هەیە


كاتژمێر حەوتی‌ ئەمشەو لەسەر پردی‌ زەڵمی‌ سەر بە پارێزگای‌ هەڵەبجە دوو ئۆتۆمبێل بەیەكدا دەدەن و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیان لەدەست دەدەن و يانزە كەسیش بریندار دەبن.

سەنتەری‌ جی‌ سی‌ سی‌ نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی‌ هەڵەبجە بە بزاڤ پرێسی‌ ڕاگەیاند: لەسەر پردی‌ زەڵم دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی‌ پاسی‌ بچووك و پیكاب بەیەكدا دەدەن و بەهۆی‌ ڕووداوەكەوە دوو منداڵى تەمەن چوار ساڵ و يانزە ساڵ گیان لەدەست دەدەن.

سەنتەری‌ جی‌ سی‌ سی‌ وتیشی‌: هەر بەهۆی‌ ئەو ڕووداوەوە يانزە كەسیش برینداربوون و برینی‌ یەكێكیشیان سەختە.

ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا چوار لە بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ و چاوەڕێ دەكەین تا دواتر ئەو بریندارانەى دیكە ڕەوانەی‌ سلێمانی‌ بكەین.

سەنتەری‌ جی‌ سی‌ سی‌ نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی‌ هەڵەبجە ئەوەشی‌ ئاشكراكرد: لەئێستادا چوار ئەمبوڵانسی‌ فریاكەوتنی‌ هەڵەبجە بریندارەكانی‌ گواستووەتەوە بۆ سلێمانی‌ و چاوەڕێی‌ گەڕانەوەی‌ ئەو ئەمبوڵانسانە دەكەین كە بگەڕێنەوە تاوەكو بریندارەكانی‌ دیكەش بگوازینەوە بۆ سلێمانی‌.