20/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
منداڵێكی دیكه‌ش له ڕووداوه‌كه‌ی خورماڵ گیانی له‌ده‌ستدا
به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له بریندارانی ڕووداوی هاتووچۆی نێوان خورماڵ و سه‌یدصادق مێردمنداڵێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن یانزه ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌نته‌ری جی سی سی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه یه‌كێكی دیكه له برینداره‌كانی ڕووداوی هاتوچۆكه‌ی نێوان خورماڵ – سه‌یدصادق گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌نته‌ری جی سی سی ئه‌وه‌شی بۆ بزاڤ پرێس وت: ئه‌و مێرد منداڵه ته‌مه‌نی یانزه ساڵه و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا.
كاتژمێر حه‌وتی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ڕێگای خوورماڵ – سه‌یدصادق به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پاسی بچووك – نیسان ده‌بڵ ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه دوو مێرد منداڵی ته‌مه‌ن چوار ساڵ و ته‌مه‌ن یانزه ساڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ده كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس خانه‌واده‌ی منداڵه چوار ساڵەكە دانیشتووى ناحيەى سيروانە و منداڵەكەى ديكە كە تەمەنى يانزە ساڵە دانيشتووى ناحيەى خورماڵە و به‌مه‌به‌ستی سه‌ردان هاتبوونه هه‌ڵه‌بجه.