له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا و بۆ درێژه‌دان به‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكارانی شاری هه‌ولێر هه‌یه‌تی، كۆمپانیای ئێل جی ئێواره‌خوانێكی له چێشتخانه‌ی ئهلئهفهندی بۆ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكارانی شاری هه‌ولێر رێكخست.
هه‌ر له ئێواره‌خوانه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام دران و چه‌ندین خه‌ڵات له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئێل جی-یه‌وه پێشكه‌ش به رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران كران و جه‌خت له‌سه‌ر پتوكردنی په‌یوه‌ندیی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران كرایه‌وه.