لە دەوروبەری هەولێری پایتەخت، باندێكی كوشتن و دزی ئاشكرا بوو كە لە چەند تۆمەتێكەوە تێوە گلاون.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، باندێكی كوشتن و دزی لە دەوربەری هەولێر قۆڵبەست كراون و لە داهاتوویەكی نزیكدا زانیاریی ورد سەبارەت بە تۆمەتبارەكان بۆ میدیاكان دەخەنە ڕوو.