ئه‌وه‌ی له فه‌ڕه‌نسا (130) كوژراون،ته‌نها بۆ (هه‌واڵ) باشه گوێی لێبگریت،ئه‌گه‌رنا پرۆژه‌كان وه‌ك خۆیان ئه‌ڕۆن،له‌ڕووی سیاسییه‌وه، ململانێكان و یاریكهرهكانیش هه‌مان ئه‌وشته‌یه له‌مێژوودا هه‌یه ،بهلاَم له‌ڕووی ته‌كنیك و ته‌كتیكی (یه‌كه-وحده) كانه‌وه،ئاڵۆز‌و جیاوازه. گومان له‌وه‌دا نییه ئێستا (تیرۆریزم) تۆپیكێكی زیندووی ناو بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، وه تیرۆر كۆمه‌ڵگه‌ی نێو-ده‌وڵه‌تی ناچاركردووه،گۆڕانكاریی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا بكه‌ن، هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به ئه‌مریكاوه هه‌یه، له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه،گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر سیاسه‌تیدا نه‌هاتووه،كه هه‌ر (پره‌نسیپه‌كه‌ی هاری ترومان) ه مه‌گه‌ر ساڵێكی تر (له‌سه‌رده‌ستی كۆمارییه‌كان) .بهلاَم ڕووسیا ستراتیژی تازه‌ی خۆی له‌ساڵی (2008) ه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێش‌و "دیمتری میدڤیدیڤ" داناوه ،ئه‌وه‌ش پاش جه‌نگی ئۆسیتای باشور و ناكۆكیه‌كان هات له‌گه‌ڵ جۆرجیا،بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌ره‌ی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ..ململانێكه و تازه‌یی ئه‌م ستراتیژه‌ش له‌سه‌ر دوو هێڵه:
یه‌كه‌م: سێبه‌ری ڕووسیا به‌سه‌ر خۆرههلاَتی ئه‌وروپاوه (له‌شه‌ڕی قرم و ئۆكرانیاوه ده‌ست پێده‌كات)..له‌ڕاستیدا خاڵێك كهتوێژهرهكان په‌ی پێ نابه‌ن ئه‌وه‌یه: ڕووسیا خۆی سنوری ئاوی نییه .به‌ڵكو له‌ده‌ریای ڕه‌شه‌وه كهداگیری كردووه (یان به‌هی خۆی ئه‌زانێت، له‌دوای ئه‌وه‌ی میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دابه‌شكرا له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی)
دووه‌میان: سێبه‌ری ڕووسیا به‌سه‌ر خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاسته‌وه .كه به‌پله‌ی ئیمتیاز ترسه له‌په‌یوه‌ندی سیسی و پۆتین .ئه‌مه لێكه‌وته‌ی تری ئه‌بێت (لای خواره‌وه باسی ئه‌كه‌ین) .
لێره‌وه،ئه‌بێت سۆراخی جیۆپۆڵه‌تیكی تازه‌ی ناوچه‌كه‌و،ئایندهی داعش و سوریا بكه‌ین :
یه‌ك: به‌نیسبه‌ت ئه‌مریكاوه،له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه،كۆشكی سپی سیاسه‌تی " ئارامگری ستراتیژیی-Strategic patience" ی ڕاگه‌یاند،ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانی داعش (3) سێ ساڵ ئه‌خایه‌نێت .له‌ئێستادا كه ململانێ ئابوریی و سیاسی و نفوس كۆكردنهوهكان به‌ره‌و ئه‌وپه‌ڕی ئه‌چن، هێشتا بۆئه‌مه ساڵێك و دوو مانگی ماوه .واته كۆتایی (2016) قه‌یرانی داعش كۆتایی پێدێت .
دوو: هاوسه‌نگی هێز (توازن قوی) له‌ڕووی تیۆرییه‌وه ڕه‌چاو ئه‌كرێت .بۆ ئه‌وه‌ی لاسه‌نگی دروست نه‌بێت و،هێزه گه‌وره‌كان به‌یه‌كدا نه‌كێشن .
سێیه‌م: هاوپه‌یمانێتی تازه لهخۆرههلاَتی ناوه‌ڕاست..ئێستا له ڕۆژههلاَتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست (غاز) دۆزراوه‌ته‌وه،كه ڕاسته‌وخۆ مایه‌ی ناكۆكی نێوان (توركیا‌و یۆنان و قوبرس و ئیسرائیل) ه .ئه‌مانه‌ش هه‌موو له زۆنی ئهمریكیدان،بێگومان لای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان جێگه‌ی نیگه‌رانیه،بۆئه‌وه‌ی ڕێگه له‌مه بگرێت،وه هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی وه‌ك سالاَنی په‌نجاو شه‌سته‌كان پێكه‌وه گرێبدات و یه‌كبخاته‌وه،ئیشی ئه‌مریكایه ،توركیا‌و ئیسرابیل بگه‌ڕێنێته‌وه،سه‌ر سكه‌ی هاوڕێیه‌تیه‌كه‌ی پێشووتریان،كه له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی ئاكپارتی دا په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی لاوازی،ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی "قوولاَیی ستراتیژیی" و بایه‌خدانی توركیا به‌جیهانی ئیسلامی ..هاوكات توركیا بۆخۆی ئاره‌زووی ئه‌مه ئه‌كات،تا ئیسرائیل و ئه‌مریكا یارمه‌تی بده‌ن له‌و قوڕو چڵپاوه ده‌ریبهێنن .
چواره‌م: بۆڕی غاز.ئه‌و بۆڕییه‌ی بڕیار بو،له‌قه‌ته‌ر و كه‌نداوه‌وه توركیاش به‌شداری تیابكات و ،به‌ره‌و جیهان بڕوات.شكستی هێنا.به‌هۆی جه‌نگی سوریاوه .ئه‌و بۆڕییهشی ناوی (نابۆكۆ) بو، بڕیاربو له ده‌ریای قه‌زوینه‌وه به خاكی توركیادا بچێته بولغاریاو له‌وێشه‌وه بۆ نهمساو جیهان، دیسان ئه‌مه‌ش شكستی هێنا .ئه‌ی چی بكه‌ین ؟.ئه‌بێت بۆڕییه‌ك به‌ده‌وروبه‌ری هه‌ولێره‌وه بڕوات بۆ موسڵ له‌وێشه‌وه زۆر ئاسان بۆ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و به‌نده‌ره‌كان جیهان (له‌واقیعدا ئه‌مه نزیكترین و ئاسانترین ڕیگه‌و كارته بیری لێكراوه‌ته‌وه) .كه‌واته لێره‌دا چی ئه‌بینن ؟.
پێنجه‌م: دابه‌شبونی عێراق و سوریا .عێراق خۆی ههردابهشبووه،بهلاَم بلوكبهندییهكان وه‌ك چۆن ئه‌جێنده‌ی جیاوازیان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر،ئاوهاش ئه‌جێنده‌ی جیاوازیان هه‌یه له‌م دابهشبونهدا،له‌م نوسینه‌دا نێوانی خاڵی یه‌كه م پێنجه‌م (1) ساڵی تر بێنه‌وبه‌ره ئه‌هێنێت،ڕێك له‌كۆتایی (2016) دا،ئه‌كاته تێپه‌ڕبونی (100) ساڵ به‌سه‌ر سایكس پیكۆ دا .چۆن دابه‌ش ئه‌بێت ؟.به‌ره‌ی كوردوستان كه هه‌ولێر پایته‌خته‌كه‌یه‌تی،له‌مه‌ولا ناوی (به‌ره‌ی موسڵ) ده‌بێت (كه پێشووتر كوردستانی بونی موسڵ مان لهنوسینێكدا ڕوون كردۆته‌وه) .به‌ره‌ی موسڵ سه‌ربه‌خۆ ئه‌بێت،بهلاَم وه‌ك شتێك له‌ژێر ئینتدابی توركیا‌و ناتۆ دا ئه‌بێت .لای خواریشی ناوی به‌ره‌ی (سوله‌یمانی) یه.كه دووز و تكریته‌وه ئه‌به‌سترێته‌وه‌و،ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی نێوخۆیی كوردی هه‌بو،ئهلكێنرێت به به‌ره‌ی موسڵه‌وه، ده‌نا له‌مه‌ولا ئیتر كێرڤی ئێران له‌گۆڕه‌پانه‌كه به‌ره‌و لاوازی ئه‌چێت و،توركیا به‌و هه‌موو كێشه‌یه‌وه ئه‌كرێت به قائیدێكی هه‌رێمیی .
كورد له‌عێراق و سوریا،هه‌رێم و كیانی سه‌ربه‌خۆیان ئه‌بێت،شیعه‌و عه‌له‌وییه‌ت به‌و پێیه‌ی مه‌ترسییان بۆ جیۆپۆڵه‌تیكی ووزه‌و خه‌تی بۆڕییه‌كه نه‌بێت هه‌رێمێكی بچوك (به بێ ئه‌سه‌د) ..پاشان سووننه‌ی عێراق و سوریا‌و لوبنان یش داوای كیان ئه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م سیانه یه‌كبگرن ڕێك ئه‌كاته ده‌وڵه‌تی فینیقی كه جاران هه‌بووه .
ئه‌گه‌ر بۆ ووتن گونجاو بێت،كه‌رو عاره‌بانه‌یه‌ك هه‌یه (كه گوزارشت له سیسته‌می سیاسیی جیهانی ئه‌كات) كه‌سێك (...) یان دووان (...) ئه‌م عاره‌بانه‌یه ڕائهكێشن .كورد وه‌ك دوو مێش وایه به گونی ئه‌م دوو كه‌سه (یان دوو هین) ه‌وه،كه‌چی زۆرجار خۆی لێ بووه به‌وه‌ی كه عه‌ره‌بانه‌كه ڕائه‌كێشێت ..بهلاَم وانییه (ئه‌مه‌شم له‌داخی ووته‌ی سیاسییه‌ك باسكرد له دووز ئێژێت: له‌توانادا هه‌یه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕییین ..!) .
شه‌شه‌م: ئه‌ی داعش چی لێدێت (داعش) ..له‌ڕووی سۆسیۆ-سیاسییه‌وه،له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه دڕه‌نده‌كاندا،سه‌دان نمونه هه‌یه،كه دواتر بونه‌ته‌وه به‌خه‌ڵكی ئاسایی .واته ترس له‌داعش ئه‌وه نییه كه (سه‌ر)ی خه‌ڵك ئه‌بڕێت، داعش به غاراتی ئاسمانی پێشكه‌وتووش له‌ناو ناچێت،ترسه‌كه ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ قات‌و ڕیبات لهبهرئهكهن و،ئه‌بنه‌وه كوتله‌یه‌كی ئاسایی و،له‌په‌رله‌مانی عێراق و سوریا‌و ...تاد. باسی یاسا‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌كه‌ن .ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه (40) ده‌وڵه‌ت هاوكاری پێشكه‌ش به‌و گروپه تیرۆریستی یه كردبێت،ئه‌وكات هاوكاری (20) ده‌وڵه‌تی به‌سه .به (ئه‌گه‌ر) ی زۆر (3) ساڵی تر له هه‌واڵه‌كان ئه‌بیستن،فولاَن سه‌رۆكی كوتله له‌په‌رله‌مان،یان فیسار قائید فه‌یله‌ق پێشوتر داعش بووه .