23/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پیاوی موسڵمان پێویسته له‌گه‌ڵ خێزانی نه‌رموونیان بێت زوو هه‌ڵ نه‌چێت ؟!
الحمد لله وحدة، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده وبعد،
ئێمه ی موسڵمان پێویسته خۆمان بڕازێنینه‌وه به ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وعلی اله وسلم) لهههڵسووکهوت ودینداریمان وه‌کو ئه‌وبین ئه‌گه‌ر وابووین ئه‌وکاته ئارام گرتن لەسەر خۆسازاندن و بەباشى مشورگێڕى و ڕوبەڕوبونەوەى حاڵەتەكان دەبینه‌وه كە دەرونى پێی رازى و بێگەرد دەبێ، ئەمەش لە سودەكانى هاوسەرگرتنه،کهتهماشایی ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌که‌ین(صلی الله علیه وعلی اله وسلم) ئه‌بینین بەهۆى نەرم و نیانیەوە ماڵى كردۆته بەهەشت كە ئاشتى باڵى بەسەردا بکێشێ بۆئه‌وه‌ی ژیانى ژن و مێردایەتى بەردەوام بێت. بۆیه پێویسته هەریەكێك لە ژن و مێردکه توڕه ئه‌بێ ، پێویستە یەكێكیان خۆى راگرێ و نەرم و نیانى بنوێنێ، چونكە حاڵەتى توڕە وەك و که‌سێکی بێ هۆش وایه ، نازانێ چ دەڵێ و چ دەكات، شەیتان بەسەریدا زاڵ بوە. لەبەر ئەوە نابێ له‌وحاڵه‌ته پیاو ببێته یاریدەدەرى شه‌یتان بۆ تەرەفى توڕەبو، چونكە دوژمنایەتى و رقەبەرایەتى زیاتر دەكات كە رەنگە ببێتە مایەى پچڕانى شیرازەى خێزان.وببێته جیابوونه‌وه، له‌گه‌ڵم بن بابچینه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وعلی اله وسلم) بزانین چۆن نه‌رم ونیانی کێشاوه له‌گه‌ڵ خێزانه به‌ڕێزه‌کانی (ڕه‌زای خودایان لێبێت) دایکی ئیمانداران خاتووعائیشە(ڕه‌زای خودای لیبێت) ئه‌گێڕێته‌وه ئه‌فه‌رمووێ ؛ (مرة، وقد غضبت فقلت: أنت الذي تزعم أنّك نبي؟! فتبسم رسول الله صلى الله عليه وسلم واحتمل ذلك حلماً وكرماً.). (صحيح).واتە؛ جارێك توڕە بوم بە پێغەمبەرم گوت، ئەوە تۆ خۆت بە پێغەمبەر دادەنێی؟! پێغەمبەریش خەندەیەكی كرد‌و بە ئارامى و نەرم و نیانى و ڕێزەوە خۆی ڕاگرت و تەحەمولی قسەكەی كرد.سه‌یری ئه‌م هه‌موو ته‌حه‌مول و نه‌رم نیانیه ،باشه پیاوان بێنه پێش چاوی خۆتان که بچووک ترین قسه‌تان لهخێزانهکانتان پێ قبوڵ ناکرێ زوو ئه‌یکه‌نه به‌زمی طه‌لاق و فرتهنه، به‌لاتانه‌وه شه‌رمه شتێکی قورسه ،برام لێ بوورده‌یی ونه‌رم ونیانی شه‌رم نیه ، لێت که‌م ناکاته‌وه ،ده‌ی فه‌رموو بزانه چۆن پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وعلی اله وسلم) ئارامی گرت ،تۆ خۆت پێ موهیم تروو به‌شان وشه‌وکه‌ت تره؟؟؟
سه‌یری خه‌لیفه‌ی ئیماناداران عومه‌ری کوڕی خه‌تاب بکه‌ن (ڕه‌زای خودای لیبێت) که کوفری هه‌موو دونیا زیڕه‌یان لێ کردبوو لێی ئه‌ترسان ،سه‌یرکه‌ن بزانن چۆن بووه بۆ خێزانه‌که‌ی پیاوێك هاتە لای عومەری كوڕی خەتتاب تا سكاڵای لە لا بكات سەبارەت بە هەڵس و كەوتی خراپی خێزانەكەی. پیاوەكە گوێی لە خێزانەكەی عومەر بو كە زمانی درێژ دەكرد لەسەر ئیمامی عومەر، ئیمامی عومەریش بێ دەنگ بو. كاتێك پیاوەكەی بینی دەڕوات بانگی كرد‌و پێی گوت: براكەم! چیت دەوێ؟ ئەویش گوتى: هاتوم زمان درێژی خێزانەكەمت لە لا باس بكەم، كەچی گوێم لە خێزانەكەی تۆش بو زمان درێژی لەسەر تۆ دەكرد!! عومەریش فەرمووی؛ بۆیە تەحەممولم كردوە لەبەر ئەو مافانەی كە بەسەرمەوەی هەیە: بۆتە چێشت لێنەر بۆ خواردنم و بوەتە نانەوا بۆ نانم و بۆتە جل شۆر بۆ جلەكانم، بۆتە دایەن بۆ شیردانی منداڵم، لە كاتێكدا كە ئەوانەی لەسەر پێویست نى یە بیانكات. هەروەها بۆتە سوكنایی دڵم لە حەرام واتە دەم پارێزێ لە داوێن پیسی. پیاوەكە گوتى: خێزانەكەی منیش بەهەمان شێوە وایە. عومەر فەموی: مادام وایە تەحەممولی بكە چونكە ئەوە ماوەیەكی كەمەو بەسەر دەچێ. كتێبی (الاسلام والحياة الجنسية) سه‌یری ئه‌م دڵه گه‌وره .چی تیایه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش که‌مێ ئاوا دڵتان فراوان ونه‌رم ونیان بن ،
تێبینی ؛ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ ڕاسته ئێمه ئه‌ڵێین پێویستە پیاو به‌رامبه‌ر بە خێزانه‌که‌ی نەرم و نیانى بێ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ پیاو بەدەست بەستراوى بوەستێ و ژنەكەى بەئارەزوى خۆى خراپەكارى بكات، پیاویش لە دڵى خۆیدا بڵێ؛ هەر ئارام دەگرم؟.. نەخێر.. ئەمە مەبەست نیە، بەڵكو مەبەست ئەوەیە بە نەرمى و بەهێدى شتى پێ بڵێی، چونكە خراپە بەخراپە چارەسەر ناكرێ ،،
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِين.