به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، مه‌سعود بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی حزب و لایه‌نه‌كان و هاولاتیانی كوردستان ده‌كات.
له‌په‌یامێكیدا كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ی حزب و لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیانی كردووه، مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت (هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام و دوور له كێشه و هه‌ڵچوون و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ئه‌نجامبده‌ن).
له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا بارزانی ده‌ڵێت (ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و دهوڵمهندتربوونی ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان و هیواشی خواستوه ببێته هۆی قوڵتربوونی بنه‌ماكانی حوكمی گه‌ل و هۆكارێك بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی له كوردستاندا).
د.ع