24/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پێشه‌نگایه‌ك بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24) تشیرنی دووه‌م له‌به‌رێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری‌و لاوانی چه‌مچه‌ماڵ پێشه‌نگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان نه‌كرێته‌وه.
هه‌رێم عه‌بدوڵڵا فۆتۆگرافه‌ر تایبه‌ت به‌و پێشه‌نگه‌یه‌ی كردۆیه‌تییوه بۆ بزاڤ پرێس وتی:"ئامانجم له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشه‌نگه‌یه خزمه‌تكردنه به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفال، هه‌روه‌هاش له‌ڕێگه‌ی فۆتۆكانه‌وه ئه‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان‌و كاربه‌ده‌ستان ڕابگه‌یه‌نم كه چه‌مچه‌ماڵ پایته‌ختی شه‌هیدان‌و ئه‌نفاله‌و پێویسته ئاوڕی لێبدرێته‌وه".
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌شه‌ڕی دژی به‌چه‌ته‌كانی داعش له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ (50) پێشمه‌رگه گیانی خۆیان به‌خشیوه به‌خاكی كوردستان، بۆیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌وكاره‌وه ده‌مه‌وێت خزمه‌ت به‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكه‌م.