27/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بريندارێكى ديكەى چەكى كيميايى هەڵەبجە گيانى لەدەستدا
بەهۆى سەختى برينەكەيەوە بريندارێكى ديكەى چەكى كيميايى لە هەڵەبجە گيانى لەدەستدا كە بيست و حەوت ساڵە بەهۆى برينەكەيەوە دەى ناڵاند.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانيانى كيميابارانى هەڵەبجە بە بزاڤ پرێسى ڕاگەياند: پاش بيست و حەوت ساڵ ناڵاندن بەهۆى سەختى برينەكەيەوە ئەم بريندارە گيانى لەدەستدا و شەهيد بوو.
وتيشى: هاوڵاتييەكە دانيشتووى پارێزگاى هەڵەبجەيە و ناوى (حەكيم حەسەن حەكيم)ە و ئەمڕۆ بەهۆى سەختى برينەكەيەوە شەهيد بوو.
بەپێى زانيارييەكانى بزاڤ پرێس ژمارەى ئەو كەسانەى كە بەهۆى برينەكەيەوە گيانيان لەدەست دابێت گەيشتە هەشتا و هەشتەمين كەس.