27/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پارێزەرەکەی ماكوان كهریم بۆ بزاڤ پرێس دهدوێت
ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ پۆلیسی نەرویج ماكوان كەریم سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤ یان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەك لەماڵەكەی خۆیدا دەستگیر دەكات.
ئەمڕۆ دادگای نەرویج بڕیاری دا کە بۆ ماوەی چوار هەفتەی دیکە ماکوان كهریم دەست بەسەر بکەنهوه،
ترۆڵس درامەر پارێزەرەکەی ماكوان كهریم بهبزاڤ پرێس ی راگهیاند:دادگای نەرویج بڕیاری دا کە بۆ ماوەی چوار هەفتەی دیکە ماکوان كهریم دەست بەسەر بکەنهوه،
ووتیشی:زۆر سەرم سوڕدەمێنێت لە بڕیاری دادگا و موخابەراتی نەرویج کە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیەکانی خۆی دەکات کە بەپێی بڕیاری پۆلیسی ووڵاتێکی دیکە هاوڵاتی خۆی زیندانی دەکات،
ئاماژهشی بهوهكرد" لەسەر هەمان تۆمەت بڕیاری چوار هەفتە زیندانی دا بەسەر ماکوان دا دراوهتهوه موخابەراتی نەرویج دووبارە ئەوەیان دووپات کردەوە کە ئەوان هیچ بەڵگەیەکیان نیە کە بتوانن ماکوان تۆمەتبار بکەن."