نەوشیروان مستەفا و یوسف محەمەد و عوسمانی حاجی مەحمود لەبەریتانیا کۆدەبنەوە.
01/12/2015 نوسەر: bzavpress

نەوشیروان مستەفا و یوسف محەمەد و عوسمانی حاجی مەحمود لەبەریتانیا کۆدەبنەوە.


سەرچاوەیەکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکردووە، لەم هەفتەیەدا هەریەکە لە نەوشیروان مستەفا و یوسف محەمەد و عوسمانی حاجی مەحمود لەبەریتانیا کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی ئاوێنەی ڕاگەیاندووە، "بڕیاڕە لەم هەفتەیەدا، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و د. محەمەد یوسف سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و عوسمانی حاجی مەحمود هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا کۆببنەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە، "یوسف محەمەد کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت بڕیاڕە ئەمڕۆ سێ شەممە بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا بکات و هەر ئەمڕۆش عوسمانی حاجی مەحمود دەگاتە بەریتانیا".

بەپێی زانیارییەکان د. محەمەد یوسف ڤیزەی وڵاتی بەریتانیای وەرگرتووە بۆئەوەی لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ بکەوێت، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەکەدا.