لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی بەفر لە ئارادایه‌
01/12/2015 نوسەر: bzavpress

لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی بەفر لە ئارادایه‌


بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، رۆژی پێنج شەممە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی بەفر لە ئارادایه‌.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور، لەسەر هەرێم بەردەوام دەبێت و رۆژی چوارشەممەش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە و لە دوانیوەڕۆكەیەوە بە هۆی كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد، كە بەبارستە هەوای سیبیری ناسراوە پلەكانی گەرما بەڕادەیەكی بەرچاو ڕوو لەدابەزین دەكات.

وتیشی: رۆژی پێنجشەممەش بەهۆی كاریگەرییەكانی ئەو بارستە هەوا ساردە لەگەڵ نزمی ئەو پاڵە پەستۆیەی لەدەریای سورەوە كاری كردووە، پێشبینی دەكرێت لەناوچە شاخاوییەكان بەفربارین تۆمار بكرێت.