28/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵبژاردن و.... ده‌رفه‌تێك بۆ جه‌ماوه‌ر
هه‌ڵبژاردن له ولاته پێشكه‌وتوو وئارام و ئاسوودهكاندا مانای گۆرانكاریی هێمنانه‌و ئیجابی ئه‌گه‌یه‌نێت,به‌مه‌ش ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌رجه‌م چین و پێكهاته‌كانی گه‌ل و كۆمه‌ڵگای دانیشتووانی شار‌و شلرۆچكهو گونده‌كانیش دێته پێش تا به ویستی خۆیان نوینه‌رانی راسته‌قینه‌یان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌سیستمی نوێی حوكمی ئایندهیانداههڵبژێرن.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌سیستم و جۆری حوكم له وڵاتی ئێمه‌و هه‌رێمی كوردستانیش دا ئه‌وه‌یه هێشتا تائه‌مرۆش كه‌سانی شیاو‌و سیاسه‌تمه‌دار پڕ به‌مانای سوودبه‌خشی ئه‌م وشه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتوون و ئه‌گه‌ر كه‌سانی سیاسهتمهدارو پسپۆری بواره سیاسییه‌كانمان تیادا هه‌ڵكه‌وتبێت ،هێشتا ژماره‌یان زۆر كه‌م بووه‌و ده‌توانین به په‌نجه‌كانی ده‌ست بیانژمێرین.. هه‌ركه‌سیش رای پێچه‌وانه‌ی رسته‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م بۆچوونه‌ی نێو وتارهكهمیان هه‌یه ,ده‌توانێت سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و وه‌زیران و لێپرسراوانی دیكه‌ی بالاده‌ستی سالانی رابردووی ئه‌م هه‌رێمه‌و ئێستاشی هه‌ڵسه‌نگێنێت و له نزیكه‌وه له پرۆفایل و ره‌وتی ژیان و كار‌و چالاكی و لێدوانه‌كانیشیان بكۆڵێته‌وه كه‌داخۆ چهندهوهك پیشه‌كه‌ی خۆی لهژیلنی په‌رله‌مانتاری یان وه‌زاره‌تدا كاریان كردووه،چه‌نده‌ش لهئهلفبای سیاسه‌تیان زانیوه ؟ بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر چاره‌نووسساز ده‌بێت بۆئه‌م گه‌له‌و پێویسته رۆڵاهكانی گه‌ل له‌وانه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی ده‌یانگرێته‌وه بۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پهرلهمانییاندا,زۆر هوشیارو زانا‌و وردبین بن له‌ناسین و ده‌ستیشان كردنی نوێنه‌رانیان دا,له پرۆسه‌ی سیاسیی ئه‌م هه‌رێمه‌دا..
وه‌ك لای هه‌موانیش ئاشكرایه به‌ڕێژه‌ی قتر له بیست ساڵی ڕابردوو زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مان تا دوایین خولی ئه‌مجاره‌ی نه‌بێت كه جۆره ئه‌زموونێكی ئۆقۆزسیۆنی له خۆوه بینی و نه‌ختێك له دیكتاتۆریه‌تی به‌ره‌ی ده‌سه‌لاتی پاشه‌كشێ پێ كرد, به‌ڵام هێشتا به‌ره‌ی ده‌سه‌لاتدار به په‌رله‌مان و حكومه‌تیشه‌وه به‌هۆی زۆرینه‌بوونی گومان لێكراوییشییانهوهكه زۆربه‌ی جومگه‌كانی جومگه‌كانی حوكمیان له‌سه‌رجه‌م بواره ئابووریی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منییه‌كاندا به‌ده‌سته‌وه بووه وههربهحوكمی دیكتاتۆرییه‌تی زۆرینهشیانهوه چه‌ندان یاسای زۆره‌ملێ یان تێپه‌ڕاند ,بێ گوێ دانه ئه‌و ئه‌رزشه‌ی كه جه‌ماوه‌ر چیی لێ ده‌ویستن و خۆیشیان چ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌یان به گوێی خه‌ڵكی ده‌نگده‌رو ستهمدیدهیاندا دابوو,,پێ ده‌چێت به‌ره‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات كه له‌حیزبه گه‌وره‌كان و خاوه‌ن هێزی میلیشیاو چه‌كداری زۆردا خۆیان دیوه‌ته‌وه هێشتا مه‌ستی باده‌ی بێ هۆشكردنی جه‌ماوه‌ر بوون و هه‌میشه جه‌ماوه‌ر به‌و كۆمه‌ڵگه ته‌قلیدییه دابنێن كه به‌و به‌رنامه بێ گیان و بریقهدارانهیان تهفرهبدرێنهوه.بۆیه‌ش له پرۆسه‌ی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردن و راده‌ی هوشیاری جه‌ماوه‌ردا ده‌بێت ڕه‌نگ بداته‌وه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خواسته چاره‌نووسسازه‌كانی خۆیان هه‌بێت .