ئەبو بەکر هەڵەدنی: ئەم دۆڕاندنە بەرامبەر كۆمپانیای داناغاز پەڵەیەكی ڕەشە بە ناوچاوانی بكەرانیەوە
02/12/2015 نوسەر: bzavpress

ئەبو بەکر هەڵەدنی: ئەم دۆڕاندنە بەرامبەر كۆمپانیای داناغاز پەڵەیەكی ڕەشە بە ناوچاوانی بكەرانیەوە


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت : ئەبو بەکر هەڵەدنی : گرێبەستەكانی نەوت و گاز بە پەرلەماندا تێپەڕ نەبوون ، بۆیە حاڵمان بەم جۆرەیە
ئەم دۆڕاندنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر كۆمپانیای داناغاز بەرهەمی ئەو ناڕۆشنی و بێسەر و بەرەییەی دۆسیەی نەوتە لە هەرێمدا كە بەداخەوە بەفلتەری پەرلەماندا تێناپەڕێت ، وەپەرلەمانی كوردستان ئاگاداری گرێبەستەكان نیه‌.

ئاماژەی بەوەش كردووە : دەبێت ئەو كەسانەی هۆكاری ئەم شكستەن بدرێنە دادگا و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی توند بكرێنەوە ، وە ئەم دۆڕاندنە پەڵەیەكی ڕەشە بە ناوچاوانی بكەرانیەوە ، بە داخەوە داهاتی هەرێمی كوردستان لە شتی بێ سووددا بەفیڕۆ دەدرێت.