02/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
قوباد تاڵه‌بانی: هێشتا له باشوری كوردستان سیاسه‌ت وه‌ك یاریه‌كی پیاون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ
هاوكات له‌گه‌ڵ كاروچالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی شازده ڕۆژه‌ی به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان، به‌چاودێری و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا (سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی) له زانكۆی سۆران كرایه‌وه.
له مه‌راسیمه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (2/12/2015) له هۆڵی بۆنه‌كان له شارۆچكه‌ی سۆران به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، محمد هاودیانی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و، نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و، په‌خشان زه‌نگنه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ژنانی سنوره‌كه ئاماده‌یبون، چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌رسیمه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شه‌كرد، له وتاره‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره له شاری كه‌ڵه‌ژنی كورد خانزادی میری سۆران ده‌ربڕی، ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ش كرد كه ڕۆڵیان هه‌بوه له گه‌ڵاڵه‌كردن و كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره له زانكۆی سۆران.
قوباد تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاند: دامه‌زراندنی ئه‌م سه‌نته‌ره به‌بێ چالاكی هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانكۆی سۆران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی نه‌ده‌هاته‌دی، وتیشی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ئاوا له‌م بارودۆخ سه‌خته‌ی ئابوری ئاماژه‌یه‌كی گرنگه كه‌سه‌رباری سه‌ختیه‌كان هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رپاكردنی یه‌كسانی جێنده‌ر له كوردستان به‌رده‌امه. جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: یه‌كسانی جێنده‌ر یه‌كیكه له بنه‌ما گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتو و یه‌كسان، وتیشی له كوردستان له‌و بواره‌دا هێشتا كار‌و هه‌نگاوی دیكه‌مان له پێشدا ماوه، هیواشی خواست ئه‌و سه‌نته‌ره هاریكاریان بێت بۆ تێگه‌یشتن له یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاند: پسپۆڕانی بواری جێندر كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌بونی یه‌كسانی جێنده‌رو ده‌رفه‌ت نه‌دان به‌ژنان زیان به‌ئابوری و كه‌رتی گشتی و حكومه‌ت ده‌گه‌ێینت، وتیشی له كوردستان ده‌بێت ئێمه دان به‌وه‌دا بنێن كه كاریگه‌ری ژن له‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتی كوردستان سنورداره، ئه‌وه‌ش ته‌نها له كوردستان نیه به‌ڵكو ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه به‌رده‌وامبین له كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریكردنی ژنان له به‌ڕێوه‌بردن و سایه‌سه‌ت زیاتر بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خستنه‌ڕوی ژماره‌و داتا باسی له دۆخی ژنان كرد‌و ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابخانه‌كان له كچان خوێندكارن تێیاندا، به‌ڵام ژماره‌كی كه‌متر له بازاره‌كانی كاردا ده‌بینین، بۆ نمونه له كه‌رتی گشتیدا ڕێژه‌ی (35%) فه‌رمانبه‌ران له ژنان، به‌ڵام ڕیژه‌یه‌كی كه‌متر له‌و ژنانه له پۆسته باڵاكان یان پۆستی جێبه‌جیكردندان، بۆ نمونه له كۆی (411) پۆستی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها (38) پۆستیان له‌لایه‌ن ژنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له ناو وه‌زیره‌كانیش ته‌نها تاقانه‌یه‌كمان هه‌یه، له پارێزگا‌و قایمقامه‌كان ژماره‌كان خراپترن، وتیشی ڕاسته ئێمه له پاریس نین و ئێره كوردستانه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند بۆچونێكی كۆنه‌په‌رستانه ڕۆڵی ژنان سنوردار كراوه، ڕونیشیكرده‌وه ژن و پیاو ڕۆلی ته‌واوكاری یه‌كتر ده‌بینن، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆچونێك له كوردستان زاڵه كه ده‌بێت كچ زوو شو بكات و منداڵ بخاته‌وه ماڵ به‌رێوه ببات، ئه‌وه بۆچونی سه‌رده‌مێكی دیكه‌و شوێنێكی دیكه‌یه، چونكه له ڕابردودا له كوردستان یه‌كسانیه‌كی باشتر له ئێستا له نێو خێزانه‌كان هه‌بوه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاند: یه‌كسانی جێنده‌ر گرنگن بۆ حكومرانی دروست و باشی ئابوری، وتیشی مایه‌یی خۆشحاڵیه ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردو له پاڕله‌مانی كوردستان ده‌كراون یاسای باشن، به‌ڵام ده‌بیت به‌كردار ئه‌و یاسایانه جێبه‌جێ بكرێن. بۆ ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یاند: ده‌بیت هه‌موان خۆمان به‌به‌ر پرسیار بزانین له به‌شداریپێكردنی زیاتری ژنان له پۆسته‌كان و بواری جێبه‌جێكردندن له كوردستان. له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند: هێشتا له باشوری كوردستان سیاسه‌ت وه‌ك یاریه‌كی پیاون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، هه‌ربۆیه كه دێته سه‌ر ڕۆڵی ژن له كۆمه‌ڵ و سیاسه‌ت و به‌ڕیوه‌بردن جێگه‌ی ئه‌وه نیه كه شانازی پێوه بكه‌ین، بۆیه هیواخوازین ئه‌و سه‌نته‌ره بتوانێت ڕۆڵێكی باش بگێڕێت به‌ئاڕاسته‌ی گۆڕینی ئه‌و فه‌رهه‌نگه چه‌قبه‌ستوه‌ی كه هه‌یه، هه‌روه‌ك داواشی له لێپرسراوانی سه‌نته‌ره‌كه كرد كه خولی باش بۆ لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان و، پارته سیاسیه‌كان بكه‌نه‌وه. له كۆتایشدا ڕایگه‌یاند: وه‌ك چۆن له ڕابردودا خه‌باتمان بۆ مافی چاره‌نوس كردوه، ده‌بێت به‌هه‌مان گڕوتین خه‌بات بۆ مافی جێنده‌رو یه‌كسانی بكه‌ین.