04/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جەلال تاڵەبانی گەڕایەوە هەرێمى كوردستان
جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاش ئەوەی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ڕووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردبوو ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
پەیج و ئەکاونتەکانی نزیک لە یەکێتی بڵاویان کردەوە: ئەمڕۆ مام جەلال دوای سەردانی کردنی بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی، ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ شاری سلێمانی.
ئەوەشیان بڵاوکردوەتەوە:که ئێستا مام جەلال تەندرووستی زۆرباشە و کاتژمێر سێی ئێوارە گەڕاوەتەوە سلێمانی.
جەلال تاڵەبانی ناسراو بە مام جەلال كوڕ‌ى شێخ حیسامه‌دین كوڕ‌ى شێخ نورى كوڕ‌ى شێخ غه فوورە و هاوینى ساڵى 1933 له گوندى كه‌لكانى قه‌تپاڵى چیاى كۆسره‌ت له دایكبووه، كه ده‌ڕ‌وانێته ده‌ریاچه‌ى دوكان.
مام جه‌لال، له 6ى نیسان دواى ھه‌ڵبژاردنى له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانیى عێراقه‌وه له 2005 پۆستى سه‌رۆک کۆمارى عێراقى پێدرا، به‌وه‌ش بوو به یه‌که‌م سه‌رۆکى کوردى له مێژووى سیاسى عێراقدا که پۆستى سه‌رۆکى وڵات له‌ئه‌ستۆ بگرێت.