نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌ریتانیا بە نهێنی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبۆته‌وه‌
04/12/2015 نوسەر: bzavpress

نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌ریتانیا بە نهێنی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبۆته‌وه‌


بە پێی سەرجاوەیەکی تایبەت کە بۆ چاوی گەلی ناردوە نێچیرڤان بارزانی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بە یاوەری  ئاشتی هەورامی و قوباد تاڵەبانی گه‌یشته‌ بەریتانیاو لەگه‌ڵ نەوشیروان مستەفای ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان بە نهێنی بینیوه‌.

لەوێدا داوای‌ لێکرد بوو کە هەوڵ بدرێت کێشەکان چارە بکرێن و دکتۆر یوسف لە پۆستی سەرۆکی پەڕلەمانی دور بخرێتەوەو قسە لەگەڵ  دکتۆر یوسف بکات کە لانی کەم لە پەڕلەمانی ئەوروپا وتار نەخوێنێتەوە،

به‌لاَم نەوشیروان مستەفا لەوەڵامدا دەڵێ: ئەو سەرۆکی پەڕلەمانی کوردوستانەو داوەت کراوەو وتاری خۆی دەخوێنیتەوە،ئەو نوێنەری یاسایی خەڵکی کوردوستانە بەم جۆرە  نه‌وشیروان مسته‌فا نێچیرڤان بارزانی بێ‌ ئومێد كرد بوو دواتریش سەرۆکی پەڕلەمان لە پەڕلەمانی ئەوروپا وتاری خۆی پێشکەش کرد."