04/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزانه كهی نهوشیروان مستهفا دەگەڕێتەوە
برزۆ مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، لەمیانی دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "تائێستا پزیشكەكانی نەوشیراون مستەفا قسەی كۆتاییان نەكردووە لەبارەی تەندروستی نەوشیراون مستەفا و چارەسەرەكانییەوە و كاتی گەڕانەوەشی پەیوەندی بە چارەسەرەكانەوە هەیە".
وتیشی، "هەركاتێك پزیشكەكان قسەی كۆتاییان كرد، بەرچاوی نەوشیراون مستەفا و ئێمە ڕووندەبێتەوە كەی دەگەڕێتەوە و لەئێستاشدا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان چارەسەری بڕبڕەی پشت وەردەگرێت".
نەوشیروان مستەفا زیاتر لە دوو مانگە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە، لەو ماوەیەشدا هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی قوڵی سیاسیدا تێپەڕی، بەتایبەتی پەیوەندیەكانی گۆڕان و پارتی گرژیەكی زۆری تێكەوت.