19/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌راست ده‌زانن
یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، قسه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌باره‌ت به ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان به‌راست ده‌زانن .
له‌وباره‌یه‌وه "ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا وتی:
ده‌بێت ئیعتراف به‌و خاڵه بكه‌ین كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردودا له ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نه‌ناوه و دۆخه‌كه هه‌روه‌كو ساڵی 2003 یه ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش به‌رپرسیاره له‌وه‌ی له‌وناوچانه ئێستاش كورد له مه‌ترسیدایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه "بیلال سلێمان" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به وتانه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا وتی:
ئه‌وه‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا باسی كرد خۆی له ناومهسهلهكاندابوه ، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه لایه‌نێك یان كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌رێم له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان حزبه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه مافی میلله‌ت پێشێل بكات.
جێگای ئاماژه‌یه رۆژی 18/6 نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌كه‌یدا له وتارێكدا بۆ نوێنه‌رانی ناوچه دابڕاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ، له ساڵی 1992 وه 3 پرۆژه‌ی ده‌ستور هه‌بوه ، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان رازی نه‌بوه كاری له‌سه‌ر بكرێت ، سه‌باره‌ت به ناوچه جێناكۆكهكانیش هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی تۆمه‌تباركرد به چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانی ئه‌و ناوچانه.
نه‌وا