28/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نزیك بونه‌وه له هه‌ڵبژاردن و درۆ شاخدارهكان ....
په‌رله‌مان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی تشریعی كه ئیش و كاری په‌سه‌ند كردن و ده‌ركردنی یاساكانی وڵاته و یه‌كه‌م بناغه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و به موئه‌سه‌ساتی كردنی ده‌وڵه‌ته ، له كوردستانی ئێمه‌دا پاش ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 و هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م په‌ڕله‌مان له كوردستاندا له 19-5-1992 دا‌و دواتر سه‌پاندنی فیفتی به فیفتی به فیتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا خۆیان به پارێزه‌ری په‌ڕله‌مان و ده‌ستور ده‌زانن و خۆیان كردوه به ده‌م ڕاستی میله‌ت به ناوی خه‌بات دژی گه‌نده‌ڵی نا ئیداری و ....هتید ..
هه‌ر ئه‌وان بوون له یه‌كه‌م ئه‌زموونی میله‌ته‌كه‌ماندا بناغه‌ی ده‌وڵه‌تیان گۆڕی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و شه‌خصی خۆیان دواتر شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ‌و دوو ئیداره‌یی وای كرد كه میله‌تی كورد هه‌میشه به ڕه‌ش بینیه‌وه بڕوانێته ژیان ئێستاش به به‌ڵێنی درۆ‌و بێ بنه‌ما ده‌یانه‌وێ خۆیان له میله‌ت بكه‌ن به ئیمامی ڕه‌ببانی ،
ئیستاش به‌رواری 28-8-2013 له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م ڕۆژی پڕ‌و پاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی قه‌واره سیاسیه كوردیه‌كانه بێ جیاوازی ...
هه‌موومان ده‌زانین ده‌نگ دان واته شاهیدی دان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه متمانه‌ی خۆتی پێ ده‌به‌خشیت،
به پێچه‌وانه‌شه‌وه سوكایه‌تی كردن به كه‌سانێك یان دروست كردنی تۆمه‌تێك بۆیان كه خۆیان بێ‌ئاگان لێی و دووره له ڕاستیه‌وه ئه‌بێته بوهتان و له ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشدا بوهتان كردن یه‌كێكه له گوناهه گه‌وره‌كان .
زۆر به ڕوونی دیاره‌و هه‌موان هه‌ندێ ڕاستی و دروستی به‌شێكی زۆری ئه‌م به‌ڕێزانه‌مان بینیوه كه خۆیان بۆ په‌ڕله‌مانی داهاتوی كوردستان كاندید كردوه ، كه له توانایاندا هه‌بوه كار بۆ میله‌ت بكه‌ن به سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی پۆستێكی باڵایان هه‌بوه له نێو لایه‌نێكدا ،به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك ئیش و كاری ته‌واوی خه‌ڵك بگره هیچ كارێكیشیان بۆ ئه‌و كه‌سانه نه‌كردوه كه به ده‌نگی ئه‌وان به‌و پۆسته گه‌شتون ، هه‌موو هه‌وڵیان ته‌نها بۆ خۆش كردنی باری ئابوری و گوزه‌رانی خانه‌واده‌كه‌یان بووه ،!
دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش هێشتا ڕازی نین به‌و موچه‌یه‌ی له‌و پۆسته‌دا وه‌ری ده‌گرن كه موچه‌ی 6 فه‌رمانبه‌ری دائیره‌یه‌كی حكومیه كه بژیوی چه‌ند خێزانیكی له‌سه‌ره ، ئینجا بۆ ئه‌وی زیاتر به‌ده‌ست بێنن چاویان له پۆستی به‌رز تر‌و موچه‌ی زیاتر بڕیوه به‌داخه‌وه ،
نمونه زۆره له‌سه‌ر ئه‌م باس و خواسته به‌ڵام كاتی خۆی نه‌هاتوه‌و بێگومان له كاتی دیاری كرا‌و و شیاودا هه‌موو شتێك به به‌ڵگه‌وه ده‌خه‌مه ڕوو بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان لایه‌نه ئیسلامی و غیر ئیسلامی و ئۆپۆزسیۆندا بكه‌م ،
كاتێك كه‌سانێك ناتوانن له پۆستی سه‌ركردایه‌تی یان مه‌كته‌ب سیاسی یان وه‌زیر یان مودیر عام یان هیتد....كارێك بۆ میله‌ت و هه‌واداران و ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه متمانه‌یان پێ كردون و ده‌نگیان پێ داون ئاخۆ ئه‌بێ له په‌ڕله‌مان چی‌یان بۆ بكه‌ن؟
تێناگه‌م كاتێك كه‌سێك نه‌ك پۆستێك چه‌ندین پۆستی به‌رزی پێ دراوه له نێو لایه‌نێكدا بۆ هه‌وڵ بۆ زیاتر‌و به‌رز تر ئه‌دات؟ لێره‌دا نامه‌وێ بچمه تفاصیلی بابه‌ته‌كه‌وه هه‌تا ڕۆژو كاتی دیاری كراوی خۆی دێت بێگومان ئه‌و كات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌تیجه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕاستی و دروستی ئه‌م بابه‌ته‌ش .
ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم ده‌نگده‌رانی به‌ڕێز تكایه بزانن ده‌نگ به كێ ئه‌ده‌ن؟
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ بڕیارت داوه ده‌نگی خۆتی پێ بده‌یت واته شاهیدی بده‌ی له قیامه‌تدا شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌یه؟
ئایا ئه‌و كاندیدانه پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆ كاندید كردن بده‌ن هیچ كارێكیان بۆ چینی هه‌ژارو لێقه‌وماوان و موسڵمانان كردوه له‌و پۆسته‌یدا كه پیش‌تر هه‌یانبوه؟
خوایه ڕێگای ڕاستمان پیشان به‌یت تا بتوانین ده‌نگ به كه‌سانێك بده‌ین شایسته بن و بتوانن ڕێگری له سوكایه‌تی كردن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و كلتوری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌ن و پشتگیری له ته‌واوی موسڵمانان بكه‌ن وه هه‌وڵ به‌ن بژێوی ژیانی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان بگۆڕن له ناخۆشیه‌وه بۆ خۆشیه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ، خوایه ئه‌و كه‌سانه سه‌ركه‌وت و بكه‌یت كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك موسڵمانێك كارێكی به‌وان هه‌بوو بتوانن بۆی جێبه‌جێ بكه‌ن و له نه‌هامه‌تی و بێ ئه‌مه‌لی ڕزگاری بكه‌ن ..
ئه‌گه‌ر نا خودایه هیدایه‌تمان بده‌یت بتوانین دان به خۆماندا بگرین و ئه‌و ڕۆژه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت ئێمه سه‌رقاڵی كارێك بین و پێمان نه‌كرێت بچینه ئه‌وێ تا سبه‌ی ڕۆژ ڕوڕه‌شی به‌رده‌رگات نه‌بین یا الله آمین ....