04/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی ٨ ملیار دۆلار لە سعودیە وەردەگرێت
مه‌سعود بارزانی كه له 19 ئابه‌وه ویلایه‌ته‌كه‌ی ته‌واوبووه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا سه‌ردانی ئیمارات و سعودیه‌ی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته كۆبویه‌وه.
پادشای سعودیه ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه بڕی هه‌شت ملیار دۆلار بداته مه‌سعود بارزانی، به‌مه‌رجی یارمه‌تیدانی هێزه سونییه‌كانی عێراق له‌په‌رله‌مان بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای پاسه‌وانی نیشتیمانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی كه داوایكردووه ناو نه‌هێنرێت به پێگه‌ی (العالم الجدید) ی عێراقی راگه‌یاندووه، مه‌لیك سه‌لمان پاشای سعودیه گوێی بۆ سكاڵاكانی بارزانی گرتووه له‌دژی حكومه‌تی عێراق و به‌ڵێنیداوه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی پێشكه‌ش بكات بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".