ئاماری‌ تووشبوانی‌ نەخۆشی‌ شێرپەنجە لە ٢٠٠٧ەوە تا ئێستا لە بزاڤ بزانە
05/12/2015 نوسەر: bzavpress

ئاماری‌ تووشبوانی‌ نەخۆشی‌ شێرپەنجە لە ٢٠٠٧ەوە تا ئێستا لە بزاڤ بزانە


لەساڵی ٢٠٠٧وە تائێستا نەخۆشخانەی ھیوا لەسلێمانی کە تایبەتە بەتوشبوانی شێرپەنجە ١٦ ھەزار نەخۆشی وەرگرتووە، ئەمڕۆش بەشێکی تایبەتی کردەوە بۆ ئەو منداڵانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن.

دۆستی نەجات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا لە كۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەشێکی نوێ لەناو نەخۆشخانەکەیان بۆ منداڵان دەکەنەوە.

وتیشی:"ئەو بەشە لەنھۆمێکی تەواو پێکھاتووەو لە (٤٠ بێت) پێکھاتووەو تەواوی پێداویستی و تێچووی بەشەکەش، لەلایەن سندوقی ھاوکاری بۆ توشبوانی شێرپەنجەوە دابینکراوە".

لەبارەی ئەو بەشەوە د. دۆستی ڕونکردنەوەی زیاتری ڕاگەیاندو وتی:"لەو ٤٠ بێتە ١٤ یان بۆ ئەو منداڵانەیە کە بەبەردەوامی دەبێت بمێننەوەو ئەوانی دیکەش بۆ ئەو منداڵانەیە کە بەشێوەی ڕۆژانە چارەسەر وەردەگرن و نەخۆشخانە جێدەھێڵن".

بەشە نوێیەکەی تایبەت بەمنداڵانی توشبوو بەشێرپەنجە لەنەخۆشخانەی ھیوا، لەلایەن ھەشت کارمەندەوە بەڕێوەدەبرێت کە پسپۆڕی بوارەکەن.

نەخۆشخانەی ھیوا تایبەت بەتوشبوانی شێرپەنجە لەشاری سلێمانی، ساڵی ٢٠٠٧ لەسەر بیرۆکەی جەلال تاڵەبانی‌ سەرۆكی‌ ئەوكاتی‌ عێراق بەردی بناغەی دانراو توانرا بکرێتە یەکەم نەخۆشخانەی بێبەرامبەری تایبەت بەشێرپەنجە لەسەرتاسەری عیراقدا.

لەساڵی ٢٠٠٧یشەوە تائێستا، ھیوا توانیویەتی لەکۆی ١٦ ھەزار توشبو بەشێرپەنجە، ھیوای ژیان بە ٥٠%یان ببەخشێتەوە.