05/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوا خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت راگه‌یه‌ندرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوه تیایدا رایدهگهنێت، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2015/12/10 مووچه‌ی مانگی ئابی خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یه‌نراوێك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2015/12/10 مووچه‌ی مانگی ئابی خانه‌نشینان دابه‌ش ده‌كات و به‌مه‌ش كۆتایی به دابهشكردی مووچه‌ی مانگی ئاب دێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
2015/12/5