05/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی دەست بزاڤ پرێس كەوتووە، تیایدا هه‌واڵی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ره‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه هه‌رێمی كوردستان، یارمه‌تی دارایی له شانشینی عه‌ره‌بی سعودیاوه ده‌ستكه‌وتووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "به‌داوه‌تێكی فه‌رمی و پڕ له ڕێزه‌وه له‌لایه‌ن میرنیشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و شانشینی عه‌ره‌بی سعودیا، مسعود بارزانی سه‌ردانی هه‌ردوو وڵاتی كرد بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌م دوو وڵاته‌و هه‌روه‌ها له‌نێوان عیراق و پێكهاته‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی دۆست، له‌میانه‌ی دیدار‌و سه‌ردانه‌كانی بارزانیدا چه‌ندین دۆسێی گرنگ هاتنه به‌ر باس و گفتوگۆ، له پێشه‌وه‌ی دۆسێكانیشدا پرسی شه‌ڕی دژی داعش و په‌یوه‌ندی ئابوری و دیپلۆماسی له‌نێوان عیراق به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا، هه‌روه‌ها پرسی ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "به‌داخه‌وه، ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵی وایان بڵاوكرده‌وه گوایه هه‌رێمی كوردستان، یارمه‌تی دارایی له شانشینی عه‌ره‌بی سعودیاوه ده‌ستكه‌وتووه، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه له‌و بارودۆخه‌داو له‌و كاته‌ی كه پرسی ئاواره‌كان پێویستی به یارمه‌تی و پاڵپشتیه‌كی زۆر هه‌یه، سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه، "عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به یارمه‌تی وپاڵپشتی هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و دۆستانی هه‌یه به تایبه‌تی ئێستا كه له‌شه‌ڕێكی زۆر سه‌خت و قه‌یرانێكی قووڵی ئابوریدایه، بۆیه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ هه‌ردوو وڵات‌دا ئه‌م پرسه زۆر به‌ڕوونی جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه و مه‌ترسیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه خرانه‌ڕوو