28/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌رکی هاوکاری ویه‌کگرتن و ته‌واوکردنی یه‌کتری . ٣٢
و/ لقمان امین
ئه‌رکمان ئه‌وه‌یه که هاوکاری یه‌کتربین و یه‌کتربگرین ویه‌کتر ته‌واوبکه‌ین وکۆو یه‌ك ده‌ست بین بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌م دینه پیرۆزه‌و له‌ناکۆکی وجیاوازیه‌کانه‌وه ڕێگا خۆشبکه‌ین بۆ ئامۆژگاریکردنی یه‌کترو ڕێنمایی کردن وسودوه‌رگرتن له کاروکرده‌وه‌کانی یه‌کتری له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه به‌وپه‌ڕی دڵخۆشی یه‌وه پێشبڕكێی یه‌کتربکه‌ین له کاری چاکدا نه‌ك دژایه‌تی یه‌کتر بکه‌ین .
ئه‌وه‌شی که ڕاسته ئیسلام گه‌یاندن وشه‌ریعه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی پێشوی پێوسته ، پێویستی به ڕاستکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕوپه‌روه‌رده‌و گه‌یاندن وکاری سیاسی وجیهاجکردن وسوننه‌ت زیندوکردنه‌وه‌و دژایه‌تکردنی بدعه‌و پاککردنه‌وه‌ی ئیسلام له‌و تۆزوخۆڵه‌ی که هاویشتویانه‌ته سه‌ری به‌وپه‌ڕی تواناوه .
هه‌روه‌ها پێویستی به بانگخوازانی باش هه‌یه که به عیلم وزانسته‌وه بێنه مه‌یدان بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه فیکریه پوچانه‌ی که کراوه‌ته سه‌ر ئومه‌ته‌که‌مان و ببن به به‌ربه‌ستێکی گه‌وره و پته‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه دوژمنکاریانه‌ی دوژمنانی دین له ڕووی فیکر‌و بیروباو ئابوری وهه‌موو بواره‌کانیتر .
هه‌روه‌ها پێویستی به‌وکه‌سانه‌ش هه‌یه که بانگه‌واز بکه‌ن له‌ناوخه‌ڵکیدا به‌دڵێکی پاك وخاوێنه‌وه بانگیان بکه‌ن بۆ رزگاری وئازادی به‌وپه‌ڕی گیان فیدایی یه‌وه و ه بیروباوه‌ڕی ڕاست وپاك وخاوێن بڵاوبکه‌نه‌وه ، بانگیان بکه‌ن بۆ خۆشه‌ویستی وپابه‌ندبون به دین وشه‌رعی خواوه .
هه‌روه‌ها پێویستی به موجاهیدین وتێکۆشه‌رانی ئازاوبه‌تواناو زیره‌ك وخۆبه‌خت هه‌یه که له پێناو خوای گه‌وره‌دا تێ‌بکۆشن و توندوتیژبن به‌رامبه‌ر به کافران ودوژمنانی دین ونه‌رم ونیان وبه‌به‌زه‌یی بێت به رامبه‌ر به موسڵمانان ، جیهاد وتێکۆشان بکه‌ن به هۆکارێك که زوڵم ودوژمنایه‌تی دوژمنی پێ دووربخه‌نه‌وه له‌سه‌ر موسڵمانان و دابینکردنی ئاسایشی خه‌ڵك وپاكکردنه‌وه‌ی رێگای بانگه‌وازی ئیسلام به‌وپه‌ڕی ئازادی یه‌وه .
واجب ئه‌وه‌یه که که‌س ئیش وکاری بزوتنه‌وه‌کانی ئیسلامی به به‌تاڵ نه‌زانێت وکه‌س ته‌نها کاری خۆی به‌ڕاسترین نه‌زانێت وکاری ئه‌وانیتر به‌هیچ دابنێت ، به‌ڵکو ده‌بێت هاوکاری یه‌کتربن وسه‌رخه‌ری کاری یه‌کتریبن ، ئیسلام جێگای هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی تیادا ده‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها باری وه‌خت وشوێن ده‌ورێکی گرنگی هه‌یه له گۆڕانکاری شێوازی بانگه‌وازیداو کاروکرده‌وه‌و چۆنێتی کارکردن ده‌گۆڕێت به‌پێی کات وشوێن .
له‌وانه‌یه له هه‌ندێ شوێن کاری بانگه‌وازکردن پێویسترین کاربێت ونۆبه‌ره‌ی کاره‌کان بێت ، له‌هه‌ندێ جێگا له‌وانه‌یه کاری جیهادکردن ببێت به پێشه‌نگی کاره‌کان وله جێگایه‌کیتریش له‌وانه‌یه سیاسی بێت ویاخود په‌روه‌رده‌کردن پێشه‌نگی کاره‌کان بخوازێت وهه‌موو جۆره‌کارێك به‌پێی کات وشوێن ده‌گۆڕێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌مه‌رجه له‌کارکردندا ئه‌وه‌یه هه‌رکه‌سێك په‌یڕه‌وێکی تایبه‌تی له‌وکارانه به‌پێشترزانی نابێت کاره‌کانیتر پوچ وبه‌تاڵ بکاته‌وه ، چونکه ئه‌مڕۆ ئه‌وکه‌سه یان ئه‌و کۆمه‌ڵه که چۆنێتی کارێکیان هه‌ڵبژاردوه‌و دیاریانکردوه به‌پێی وه‌خت وشوێن ڕۆژگارێك دێت ئه‌وجۆره‌کارانه دواده‌خرێت جۆره‌کارێکیتر ده‌خرێته پێشتر بۆکاری ئیسلام ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌کات وشوێنێکی دیاری کراوه‌وه ، ئه‌وه‌ش له وورده‌کاریه‌کانی تێگه‌یشتنی شریعه‌تی ئیسلامی یه‌وه ده‌بێت ڕه‌چاوبکرێت به‌وشێوه‌یه پێویستمان به‌موو جۆره هێزوئامرازێکه بۆکاری ئیسلامی وه‌کو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )فه‌رمویه‌تی :( وکل میسر لما خلق ) هه‌مووکه‌سێك کارێك که‌بۆی دروستکراوه و بۆی دیاریکراوه ئاسان ده‌بێت بۆی ، والله أعلم .
هه‌ربۆیه ئیمام نووي له‌سه‌ر ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ی که له صحیحي مسلم دا هاتوه که باسی (الطائفة المنصورة ) واتا: کۆمه‌ڵی سه‌رکه‌وتوو، ده‌کات :
ووتوویه‌تی:(له وانه یه ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌رکه‌وتوه له هه‌موو جین وتوێژه‌کانی موسڵمانان پێکهاتبێت له ناویان دا يێي كي شاره‌زایی شه‌ریعه‌ته‌و هه‌یانه جه‌نگاوه‌رێکی ئازا‌و به‌جه‌رگه ،هه‌یانه شاره‌زایی له فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )،دا هه‌یانه بانگخوازه ،هه‌روه‌ها مه‌رج نی یه که له‌یه‌ك کۆمه‌ڵ وجه‌ماعه‌تدا بن بۆی هه‌یه که له شوێنی جیا جیا دا بن وکاتی جیا جیاشیان هه‌بێت ).
ئیمام البیضاوي:ووتوویه‌تی :(ئه‌و کۆمه ڵه زانایانه‌ی بواری شه‌ریعه‌ت و بیر‌و باوه‌ڕی دینی وئه‌وانه‌ی که له سه‌نگه‌ره جیاوازه‌کاندا کارده‌که‌ن و تێکۆشه‌ره‌کانی بواری شه‌ڕو جیهادن که هه‌وڵ وتێکۆشانیان ته‌نها بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی دینه ).
إبن التیمیة ووتوویه‌تی :ئێمه مه‌به‌ستمان له ئه‌هلی( حدیث) واتا:فه‌رمووده، ئه‌وه نی یه که ته‌نها گوێگری بن و بینوسنه‌وه به‌ڵکهو به‌مانا گشتی که‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌زبه‌ر ی ده‌که‌ن ده‌ینوسنه‌وه لێی تێده‌گه‌ن له مانای ئاشکراو نهێنی ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی قورئانن وکه‌مترین سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه شوێن که‌وتوی قورئان وحدیث بن ئیش و کاریان به‌پێی فه‌رمانه‌کانی قورئان وفه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم )).الفتاوی 4/95 .
إبن الحجر له کیتابی (فتح 13/ 295) دا ووتویه‌تی:( مه‌رج نی یه تازه‌کردنه‌وه‌ی دین هه‌موو سه‌ری سه‌د ساڵێك بێت ، به‌ڵکو ئه‌وکۆمه‌ڵه سه‌رکه‌وتوده‌بێت ، مه‌رجه‌کانی قه‌تیس ناکرێت له‌چوارچێوه‌ی ئیش وکارێکی خه‌یریدا مه‌رجیش نی یه هه‌موو مه‌رجه‌کان له ته‌نها که‌سێكدا بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ش ته‌نها ته‌نها له عمری کوڕی عبدالعزیزدا هه‌بووه که چاکسازی کرد له‌ڕێکه‌وتی سه‌دساڵی یه‌که‌مدا ، هه‌موو سیفه‌ته چاکه‌کانی تێدابوو ، هه‌روه‌ها ئیمام أحمد ووتویه‌تی ، خه‌ڵکی فه‌رموده‌که ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌ودا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌پاش ئه‌ودێت هه‌ر ده‌گونجێت له‌و کۆمه‌ڵه‌بێت ، یه‌کێك له‌وانه ئیمامی شافعي یه که هه‌موو سیفه‌ته جوانه‌کانیشی تیادابوه‌و هه‌نه‌ده‌سا به جیهادکردن وحوکمکردن به‌دادوه‌ری ) .
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ده‌قه‌کان بکرێت که له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌رکه‌وتوه هاتوه‌و تازه‌کردنه‌وه‌ی دین ، ئه‌وه ده‌رده‌خات وتێمان ده‌گه‌یه‌نێت که کۆمه‌ڵێکی تایبه‌تنی یه کاروکرده‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت بێت له کاره ئیسلامی یه‌کان ، به‌ڵکو ئه‌وانه چه‌ند چین وتوێژێکی جیاجیان که له سه‌نگه‌ردان به‌رامبه‌ر به دووژمنانی دین بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی دینی خوای تاك وته‌نها ، سه‌نگه‌ره‌که هه‌ربوارێك بێت مه‌رج نی یه .
الخطیب البغدادي له (فضل أهل الحدیث ) به‌ڕێزی ئه‌هلی فه‌رموده‌دا ووتویه‌تی :( پاراستنی دین وکه‌ره‌سته‌کانی زانست و هه‌ڵگره‌کانی .... له‌وانه‌ش هه‌موو زانایه‌کی شاره‌زاوئیمام وپێشڕه‌وێکی باڵابه‌رز له کاره‌کانیدا ، که‌سێکی زاهید له‌ناوقه‌ومه‌که‌ی و که‌سێکی تایبه‌تمه‌ند له ڕه‌وشتێکی به‌رزدا ، خوێنه‌رێکی قورئان به‌ڕه‌وانی وووتاربێژێکی باش ئه‌وانه خه‌ڵکانێکی زۆر گه‌وره‌و به‌ڕێزن ، خه‌ڵکانێکیش له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی مه‌زهه‌بی ئه‌وان نه‌بێت زۆر ده‌بن ) .
هه‌روه‌ها سلیمان بن فهد العودة ، له‌سیفه‌تی غه‌ریبه‌کاندا ج/2 ص/210 دا ووتویه‌تی :( به‌ڵێ ئه‌هلی سوننه‌ت سه‌رقاڵن به‌جۆره‌کانی زانسته به که‌ڵکه‌کانه‌وه که له پارێزگاریکردندان بۆ ئه‌م دینه وزانست – له‌بنه‌ماکانیدا وله لق وپۆپه‌کانیدا و هۆکاره‌کانی – ئه‌وانه له کۆمه‌ڵی سه‌رکه‌وتوانن که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )باسیانی کردوه - هه‌روه‌ها ئه‌هلی سوننه‌ت سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن که بدعة تازه‌گه‌ریی یه‌کان له‌ناودیندا به‌ره‌نگاری بکه‌ن و به‌رانبه‌ری ڕاوه‌ستاونه‌ته‌وه ، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ڕێگای ئیسلام وتۆزوغوباری سه‌رڕێگاکه ده‌ماڵن و ئه‌وانه کۆمه‌ڵی سه‌رکه‌وتون .
هه‌روه‌ها ئه‌هلی سوننه‌ت به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ره‌کاندا له ئاماده‌باشیدان وخۆڕاگرن به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانی دوژمنانی ئه‌م دینه و ئه‌وانه کۆمه‌ڵی سه‌رکه‌وتون .
له‌هه‌مانکاتدا فه‌رمان به‌چاکه ده‌که‌ن ونه‌هی له خراپه‌ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانستی شه‌رعی – له‌بواری شه‌رعیدا و فیقهی و حدیث ته‌فسیری قورئان و بیروباوه‌ڕ به‌زانسته‌وه به‌رده‌وام خۆیان فێرده‌که‌ن و ئه‌وه‌شی که پێیانه‌وده‌یزانن ده‌یگه‌یه‌نن و ئه‌وانه پێشترین که‌سانێکن بۆ کۆمه‌ڵی سه‌رکه‌وتوو ، هه‌رئه‌وانیش ده‌ست پێشخه‌رن له بانگه‌وازکردنداو له جیهادکردنداو فه‌رمانکردن به‌چاکه‌و نه‌هیکردن له‌خراپه وبه‌ره‌نگاریکردن له‌ڕووی ئه‌هلی بدعة دا و ئه‌وشتانه‌ش ده‌بێت ته‌نها له زانستی ڕاسته‌وه وه‌ربگیرێت که سه‌رچاوه‌که‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم ).
هه‌روه‌ها له غه‌ریبه‌کان ج/1 ص\248 دا ووتویه‌تی :( پێغه‌مبه‌ریش ئه‌وهۆکارانه‌ی که‌باسمانکرد بۆی ڕه‌خساوه و یاریده‌ده‌رێك بووه بۆئه‌وه‌ی که یه‌کڕیزی دروست ببێت ودڵه‌کان نزیك بکاته‌وه له‌یه‌کترو ڕێنماییان بکات به‌ره‌و ڕێگایه‌کی ڕاست وڕوون و به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ی که بنیاتنه‌ر بێت ) .
محمد عبدالهادي مصري له کیتابه‌که‌یدا به‌ناوی( معالم الأنطلاقة الکبری ) 186/ دا ووتویه‌تی :( ئه‌وهه‌وڵ وتێکۆشانانه‌ی که باسکراون وده‌یبینین که گۆڕه‌پانی ئیسلامی پێویستی به هه‌مووی هه‌یه‌و جێگای هه‌موشی ده‌بێته‌وه به‌ڵکو هه‌ندێکیان ته‌واوکه‌ری هه‌ندێکی تریانن ، له کۆتایشدا هه‌مووی ده‌ڕژێنه ناویه‌ك شوێنه‌وه ئه‌وه‌ش زیندوبوننه‌وه‌ی ئومه‌تی ئیسلامی یه که بنه‌ڕه‌تێکی گه‌روه‌ی هه‌یه‌و له‌شێکی خه‌وتووه که وورده وورده به‌خه‌به‌ر دێته‌وه پێشڕه‌وی خۆی ده‌سه‌لمێنێت بۆ ئه‌وئه‌نجامه‌ی که داوای لێکراوه له‌م ژیانه‌دا که له ژێر فه‌رمانی خوای گه‌وره‌دایه ).
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وسه‌نگه‌رانه‌ی که گیراون له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵ وبزوتنه‌وه ئیسلامی یه‌کانه‌وه ده‌ڵێت :( بونی ئه‌وسه‌نگه‌رانه‌ی که‌هه‌ن نابێت به به‌ڵگه‌و بیانوی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێك له‌و کۆمه‌ڵو حیزبانه دژایه‌تی یه‌کتربکه‌ن وهێرش بکه‌نه سه‌ریه‌کتر به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی شه‌رعی و بیروبۆچونی ڕاست ودروست ، به‌ڵکو هه‌رسه‌نگه‌رێکی فکری ومه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و کۆمه‌ڵانه ه‌رامبه‌ره‌که‌ی هه‌ندێك سه‌نگه‌ری فکری ومه‌زهه‌بیان له‌چه‌ند ڕوویه‌کیتره‌وه گیراون پڕکراونه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر له کاتێکدا جیاوازی ووته‌وچه‌ندین ئاراسته‌یتر هه‌بێت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که چه‌ندین ڕێگاو شێوازی ئیش‌کردنی جیاجیا هه‌یه که هه‌رهه‌موویان به‌ره‌و یه‌ك ئاراسته‌و یه‌ك مه‌به‌ست وئه‌نجام کاربکه‌ن وهاوکاری یه‌کتربن ) .
ته‌ماشای عبدالرحمن عبدالخالق بکه چی نوسیوه له‌کیتابه‌که‌یدا به‌ناوی ( خطوط الرئیسیة لبعث الأمة الإسلامیة ) لاپه‌ڕه‌ی / 110- 118 ، به‌ڕاستی زۆر به‌سودو که‌ڵکن ئه‌وه‌شی که ناوه‌ڕۆکه‌که‌یه‌تی ئه‌وه‌یه که مه‌به‌ست ڕوونه له‌لای هه‌موو بزوتنه‌و ئیسلامی یه‌کان و یه‌ك مه‌به‌ستن ، ته‌نها له چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی ڕێگاکه‌و چۆنێتی کارکردن‌دا جیاوازن به‌ده‌ست هێنانی ئاراسته‌و ڕوو زۆرن بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست ، له‌ڕاستیشدا ئه‌وهه‌موو هۆکارو جیاوازی بیروبۆچون وچۆنێتی کارکردن ده‌بوایه هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوایه بۆ هاوکاریکردنی یه‌کترو ته‌واوکردنی یه‌کترو یه‌کگرتن وئامۆژگاری وڕێنمایکردنی یه‌کترو کۆکردنه‌وه‌ی هێزوتوانای جیاوازی نه‌کرێت له‌نێوان بانگه‌وازی وکاری خه‌یری وفێرکردن وڕاگه‌یاندن وسیاسی وفکرو جیهادی وڕۆشنبیریدا ئیسلام پێویستی به هه‌موو ڕووه‌کان وجۆری ئیش وکاره‌کانه ئه‌گه‌رچی کات وشوێن پێوه‌ری کاره‌کان ده‌گۆڕن جۆرێکی تایبه‌تی کارکردن پێشتر ده‌خات له هه‌ندێکیتریان ، به‌ڵام ڕۆژگار ناوه‌ستێ ڕۆژو شوێنێکیش ده‌بێت که ئه‌وکارانه‌ی پاشخراوه پێشبخرێت له‌کاره‌کانیتر ، پێشخستنی جۆرێك له‌وکارانه پله‌ی چاکی له هه‌موو کاره‌کانیتر زیاتر نی یه و ئه‌وکاره‌شی که دواخراوه که‌مترو خراپتر نی یه له‌و کارانه‌ی که پێشخراون و هه‌رکارێك له جێگا‌و شوێنی خۆیدا گرنگی به‌ده‌ست ده‌هێنێت وهه‌مووشی جیهادکردنه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ، ئه‌وه‌ش بزانن که ئێمه‌ی مۆسڵمانان زۆر به‌هێزین به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لاوازمانیکردوه هێزی لێمان بڕیوه ته‌نها دوبه‌ره‌کانی وناکۆکی وبه‌ش به‌شیمانه ، دوژمنانمان لاوازن ئه‌وه‌ی به هێزیانیکردوه ناکۆکی ئێمه‌یه که ته‌ماعیان کردۆته‌سه‌رمان و ئه‌گه‌ر یه‌کبگرین دوژمن ده‌ڕوخێنین به ویستی خوا .