05/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆران عومەر چه‌ند نهێنیه‌كی كه‌یسی تیرۆری كاوه گه‌رمیانی ئاشكرادەكات
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند دە ڕۆژ دوایی تیرۆر كردنی كاوە گەرمیانی كۆمەڵێك پەرلەمانتار سەردانی كەلارمان كرد و دواتر لەڕێگەی شایەتحاڵێكەوە بكوژەكە دەستگیركرا.
سۆران عوومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە بڵاوكراوەیەكی دا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، ڕایگەیاند: له پاش ١٠ڕۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار سه‌ردانی شاری كه‌لارمان كرد بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆره، سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كرد، به‌داواكاری گشتی و ئاسایش و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و ماڵی كاوه گه‌رمیانی و دادگا و به‌نده یه‌كه‌م كه‌س بووم له‌وكاته‌دا له‌به‌رده‌م داواكاری گشتی داوام كرد ماده‌ی كه‌یسه‌كه له ٤٠٦ی ی.س بگۆڕدرێ بۆ یاسای تیرۆر، خۆشبه‌ختانه پارێزه‌ره‌كانی ئه‌و داوایان پێشكه‌ش كرد‌و ماده‌كه گۆڕا.
چۆن بكوژه‌كه دۆزرایه‌وه كێ ئاشكرای كرد؟
سۆران عوومەر ئەوەشی نوسیوە: ئه‌وه‌ی گرنگ بوو چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌بوو، كه‌له‌ڕێگه‌ی شایه‌تحاڵێكه‌وه ئاشكرابوو، چونكه كاتێك تاوانباره‌كه ده‌چێته كۆڵانه‌كه‌ی ماڵ كاوه گه‌رمیانی كوڕێك ده‌گرێ و ده‌ڵێ كاوه .......... ئێسته ئه‌تكوژم! كوڕه‌كه هاواره‌كات ئه‌ڵێ من كاوه گه‌رمیانی نیم، ئیدی چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌دات و پاش نیشاندانی ماڵی كاوه ڕوو ده‌كاته ماڵه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه هه‌واڵی تیرۆری كاوه گه‌رمیانی ده‌بیستێ ماوه‌یه‌ك ناوێرێت له‌ماڵه‌وه بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌واڵ ده‌دات به‌ئاسایش گوایه ئه‌و ده‌زانێ كێ كاوه گه‌رمیانی كوشتووه، بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سه دادوه‌ر به‌نهێنی ده‌چێته ماڵه‌وه وته‌ی وه‌رده‌گرێ و وه‌سفی كه‌سه‌كه‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌كات.
ڕاسته‌وخۆ ئاسایش گومان ده‌خاته سه‌ر "ت" چونكه له‌گه‌رمیاندا ئه‌و تاهوی پێیه‌و چه‌كداریشه! بۆیه چاودێری ده‌كه‌ن و به‌هه‌مان ئۆتۆمبیل و به‌و چه‌كه‌شه‌وه كه كاوه‌ی پێ تیرۆر كردووه له‌شوقه‌یه‌كی سلێمانیه‌وه پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌تیرۆره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌رمیان و له‌بازگه‌ی سلێمانی - عه‌ربه‌ت ئاسایش ده‌ستگیری ده‌كات.
هه‌ر زوو دان به‌تاوانه‌كه‌دا ده‌نێ، دادوه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ئێمه سه‌ردانیمان كرد كشف دلاله‌ی بۆ كردبوو، وتی له‌گه‌ڵی سه‌ركه‌وتم پێم وت چۆن كاره‌كه‌ت كردووه له‌كوێوه ده‌رچوی بڕۆره‌وه بۆ ئه‌و شوێنه، وتی به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ڵه‌و دوو دڵی هه‌بێت چووه شوێنه‌كه و ته‌مسیلی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی كردبویه‌وه.
بكوژەكە چەپە بووە!
ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه چه‌په بووه، چونكه له‌و شوێنه‌وه‌ی ته‌قه‌كانی كردووه به‌ده‌ستی چه‌په نه‌بێ ته‌قه ناكرێ، ده‌ركه‌وت "ت" چه‌په‌یه! به‌ڵام شایه‌تحاڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو ئه‌وكاته‌ی ئه‌وی جێهێشت لای سه‌كنه‌وه سواری ئۆتۆمبیله‌كه بووه! واته كه‌سێك شۆفێری بۆ كردووه، به‌ڵام "ت" ئیعترافی له‌سه‌ر كه‌س نه‌كردووه له‌گه‌ڵی بێ.
چ تەكنەلۆجیایەك بۆ دۆزینەوەی بەكارهاتبوو؟
سۆران عوومەر ئەوەشی ئاشكراكردبوو: جگه له‌وه ئیمكانیه‌تێكی گه‌وره‌ی ته‌كنه‌لۆجی به‌كارهێنراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پێش تاوانه‌كه و دوای تاوانه‌كه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی كوه‌یتیه‌وه، جگه له‌وه مانگی ده‌ستكردی ئه‌مریكیه‌كانیان له‌ئاسمانی تاوانه‌كه به‌كارهێناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌ی زیندوی كاتی تاوانه‌كه! بۆیه جێی ده‌ستخۆشی بوو كه ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه ده‌ستگیركرا، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌كه‌یسی تیرۆری كاوه گه‌رمیانی دا ئه‌وه‌یه ئه‌و تیرۆره‌ی بۆ كێ ئه‌نجامداوه! كه‌یسه‌كه تا ئێره زۆر باش هات.
كاوە گەرمیانی لە بەرواری ٥-١٢-٢٠١٣ لەبەردەم دەرگای ماڵی باوكی‌دا لەلایەن چەكدارێكی نەناسراوەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیان لەدەست دەدات.