06/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هاتنه ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ خاكی عیراق.. به‌هێنانه ناوه‌وه‌ی رووسیا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مان له‌باره‌ی تاووتوێكردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو عیراق كۆده‌بێته‌وه.
حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنهوی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی توركیا له‌به‌رامبه‌ر عیراق ئه‌نجامیداوه پێشێلكاری ته‌واوی سه‌روه‌ری وڵاته له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی به‌غدا ئه‌نجامدراوه.
زاملی ووتیشی، بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و بارودۆخه نوێیه، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات، ئه‌وا دوورنییه عیراق په‌نا بۆ رووسیا ببات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توركه‌كان.
لێدوانه‌كه‌ی حاكم زاملی له‌كاتێكدا دێت پێشتر ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندبوو، ئه‌نقه‌ره پێشتر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه له‌باره‌ی بوونی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی سوپای تورك له نزیك شاری موسڵ.
هاتنه ناوه‌وه‌ی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عیراق كاردانه‌وه‌ی جیا جیای له‌لایه‌ن ده‌زگاو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عیراق لێكه‌وتۆته‌وه به‌جۆرێك هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زیران له‌ڕێی دوو به‌یاننامه‌وه نیگه‌رانی خۆیان پیشانداوه‌و داوایانكردووه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و یه‌كانه‌ی سوپای توركیا خاكی عیراق جێبهێڵن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای له‌شاری به‌غدا كرد‌و به‌فه‌رمی یاداشتی ناڕه‌زایی عیراقی له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاتی راده‌ستكرد.